بەهۆی ئەو گرژی و شەڕ و ئاڵۆزیانەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا کە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەگشتی ڕوودەدات خەڵکێکی زۆر گوند و ناوچەکانیان چۆڵکردووە و ئاوارە بوونە و داوا دەکەن سەقامگیری بۆ ناوچەکانیان بگەڕێتەوە.
سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی ناوچەکە، دکتۆر مەحمور عوسمان بۆ دەنگی ئەمریکا گووت” دەبێت مەوقیف هەبێت و لەگەڵ پەکەکە کێشە بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن پەکەکەش زۆر هەڵەی هەیە دەبێت نزیک نەبێت لە ناوچەی دێهات و موراعاتی ڕەوشی کوردستان و پەرلەمان و حکومەت و حزبەکان بکات نابێت بە ئارەزووی خۆی هەرچی ویست بیکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.