به‌رێز دکتۆر کەمال کەرکووکی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی رێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیان رایگه‌یاند; زۆر جار دەبیستم باس لە یەک ڕیزی نێو ماڵی کورد دەکرێت، ئەمەهەڵەیەکی زۆر گەورەیە چونکە ناوماڵی کورد زۆر زۆر یەک ڕیزە, گه‌لی كورد له پارتی و یه‌كێتی و لایه‌نه‌كان گه‌وره‌ترو دڵسۆزتره, له ریفراندۆم بینیمان ٩٢.٧٣ ده‌نگدرا به‌ریفراندۆم, ئه‌م ناته‌باییه به‌ینی حزبه‌كانه له‌سه‌ر هه‌ندێ پۆست و مساڵح.
ئه‌م هه‌رێمی كوردستانه ماڵی هه‌موومانه پارتی هه‌وڵده‌دات پێكه‌وه كار بكه‌ین له‌هه‌ڵبژاردنی رابردوو ده‌ركه‌وت پارتی ٤٥ كورسی هێنا لایه‌نه‌كانی دی ٢١ كورسیان هێنا وه‌كو خۆیی حسابی بۆكرد.
راشیگه‌یاند, ئەبێ لایەنە سیاسێکان بەخۆیاندا بچنەوە یاسا سەروەربێت و هەموومان لەگەڵ یەک کاربکەین.
به‌رێزی ئاشكرایكرد؛ ڕەوشی کەرکوک زۆر خراپە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر ئەبێ گەندەڵی و فەسادی کەوتۆتە سنورێک کەتەسەوری ناکەی من مەلەفی زۆر گەندەڵی پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکوکم لایە, چاورێمان ده‌كرد حكومه‌تێكی دروست بێتهسهركار وبهپاكی كار بكات بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌كانیان ته‌سلیم بكه‌ین و له راگه‌یاندنیش بڵاویده‌كه‌ینه‌وه. حكومه‌تی ئێسته به‌كرده‌وه‌ی ده‌ره‌كه‌وێت ئتفاقی سیاسی له‌گه‌لی كراوه ئه‌و ئیتفاقه له‌به‌رنامه‌ی كاری به‌رێز محمد شیاع سودانی دانراوه, ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر داوه, ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته واجبه جێبه‌جێی بكات, شاندی هه‌رێمی كوردستان و شاندی عێراق پێك هێنراوه, له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ئه‌و ئتفاقیانهی كراوه جێبه‌جێ بكه‌ن , ئومێده‌وارین جێبه‌جێی بكه‌ن چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت عێراقه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانیشه پابه‌ندبن به‌ده‌ستور, گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌ده‌ستور وبهكهیفی خۆ كاربكات خوا ئه‌زانێ عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی راكان رایگه‌یاند, ئه‌وپرۆژانه‌ی هه‌ن ئه‌و بوجه‌ی له‌به‌رده‌ست بووه, تائێسته میزانیهیهكیان هه‌یه په‌له‌یانه به ١٥ رۆژ بیده‌نه كۆمپانیاكان و مقاوله‌كان به راسته‌وخۆ, به‌ملیارات پێشاو ئێسته به‌گه‌نده‌ڵی رۆیشتهو هه‌مووشی دیكۆمێنتی له‌سه‌ره‌و ئهوراقیش هه‌یه, هه‌تا له‌ناو شاری کەرکوک زەوی بە غەیری قانون دابەش کراوە ڕاکان جبوریش وەری گرتووە و فێڵیش له وهسیقهكان كراوه, وه‌سایقی زۆر ده‌قیقم له‌لایه و له‌داهاتوویه‌كی نزیك بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه,
مانه‌وه‌ی ئهوپارێزگاره سه‌پێندراوه ئه‌وه‌ش تاوانێكی لایه‌نێكی سیاسی ناوكوردستانه به‌تایبه‌ت یه‌كێتی نیشتیمانی تێدایه كه ئتفاقیان له‌گه‌ڵی كردووه راكان جبوری هه‌م محافزبێت هه‌م نایب محافز تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای داهاتوو دیكۆمێنته لای منه, یه‌كێ له‌ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئیمزای كردووه, ته‌نانه‌ت بۆ ته‌عریبی كه‌ركووكیش, ئه‌ولیژنه‌ی ١٤٠ پێش‌و كه هه‌بوو به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی تێدایه خۆی ئیمزای كردووه خه‌لك بێت.
ئاشكرایكرد, ڕاکان هیچ جۆرە پەیوەندیەکی لەگەڵ پاڕتی دیموكراتی كوردستان نیە, زیاتر لە ۱۲ جار ویستویەتی سەردانی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك-گه‌رمیان بکا له‌رێگه‌ی خه‌لكی جیاوازه‌وه, پێمان وتووە وەک پارێزگای کەرکوک پێشوازی لە تۆ ناکەین چونکە تۆ سەپیندراوی ئێمە عیعترافت پێ ناکەین, به‌ڵام وه‌كو هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب مشكیله نیه.
سه‌باره‌ت به‌گه‌رانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك گوتی, گه‌رانه‌وه پارتی بۆ كه‌ركووك په‌یوه‌سته به‌و ئتفاقهی كراوه كه ئێسته له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دانراوه په‌رله‌مان ده‌نگی بۆداوه ئێسته شاندی بۆ دروست كراوه گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه, ئێمه به‌رده‌وام وتومانه پرۆژه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له چوار بنه‌ما پێك هاتووه ئه‌وه‌ش, ئاساییكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی كه پێشمه‌رگه‌و سوپا له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووك بێت, له‌ده‌ستوری عێراق له‌ماده‌ی ٩ ئه‌ڵێت( سوپا‌و هێزه‌كانی دیكه ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه‌ی شارهكانبێت) هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق رێوشوێنه‌كان دیاری بكه‌ن كه ئهوشوێنانهن پێشوتر میحوه‌ری لێ بوو له باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك, دۆسیه‌ی ئه‌منیش راده‌ستی پۆلیسی محه‌لی بكرێت كه‌له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌و خاله پشكنینه‌كانیش به‌ده‌ستی پۆلیسی محهلیبێت, هه‌روه‌ها مه‌له‌فی سیاسی كه باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كه‌لی توركمان بدرێته‌وه و به‌ربه‌ست له‌پێش ئاڵای كوردستان لابدرێت, هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رێوبه‌ره كوردانه‌ی لادراون كه زیاتر ١٢٥ كه‌سن به‌هۆی پارتی بوون كورد بوون لادراون, هه‌وڵێكی ته‌عریبی به به‌رنامه هه‌یه كه زۆر زیاتره له‌وه‌ی سه‌دام كردی, هه‌روه‌ها باره‌گاكانی پارتیش كه‌رێژه‌یه‌كی زۆرن تائێسته چۆڵ نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی ١٤٠, تانهچێته بواری جێبه‌جێ كردن چاودێری ده‌كه‌ین, ئومێدەوارین مادەی ۱٤۰ بچێتە بواری جێبەجێکردن چونکە گەر نەکرێت بۆ هەموو عێڕاق خراپە نه‌ك ته‌نها بۆ پارتی یان بۆ گه‌لی كورد, بۆ گشت عێراق خراپه بۆ شه‌خسی خۆشی خراپه, به‌نسبه‌تی ئێمه چاوه‌روان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئه‌ولایه‌نانه‌ی دژی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستورین, ناتوانن هیچ بكه‌ن, ئهومادهی ده‌ستوری عێراقه تائه‌ورۆژه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌وده‌ستوره زیندووه, له كۆشكی سپی بڵاو كراوه‌یه‌ك ده‌ركرا ده‌ڵێت ماده‌ی ١٤٠ ماده‌یه‌كی زیندووه له‌ده‌ستوری عێراق تاجێبهجێ ده‌كرێت, به‌رێز محمد شیاع سودانی ده‌ڵێت جێبه‌جێی ده‌كه‌م و په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ داوه بۆ ئهوئتفاقه, هه‌ندێ كه‌س كۆمپانیای داناوه به‌ناو ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی به‌ناو حزبی توركمانی ئه‌مانه له‌سه‌ری ئه‌ژێن, گه‌لی توركمان گه‌لێكی نه‌زیهه فه‌قیره حه‌ز له‌ژیانێكی خۆش ده‌كات زۆریان له‌گه‌ل ئێمه په‌یوه‌ندی زۆرباشیان هه‌یه, توركمان لهكهركوهك ٩ حزبیان هه‌یه, به‌رێز ریاز ساری كه‌هیه به‌رپرسی توركمان ئلیه كه‌سێكی مه‌عقوله به‌یانه‌كانی ئاشكران له گه‌ڵ ئه‌ولایه‌نانه به‌شدارنیه, یه‌ك دوویه‌ك نه‌بێت ده‌نگیان زله, هاتون بۆلام و لەسەر ڕەوشی کەرکوک گفتوگۆمان کردوە وتویانە بابەتی کەرکوک حەق بە کوردە منیش وتومە زۆر جار دەبینم لەڕێگەی ڕاگەیاندەکانەوە زه‌هر دهكیتهبهینی كورد‌و توركمان قسەو قسەڵەۆک بەئێمە دەڵێن وتویانە ئاخر عەرەب دیکتاتۆرە گەر وانەکەین ئەمان کوژن ئێمە لە ترساوا ئەکەین.
له‌سه‌ر سه‌رژمێری كه‌ركووك به‌رێزی گوتی؛ ڕێژەی کورد لە پارێزگای کەرکووک زۆرترینە و کۆی ٦٠/١٠٠ ودانیشتوان پێک دەهێنێ, ته‌نانه‌ت من لامه ئهوتهجاوزانه به‌مه‌تر جه‌ند ملیۆن مه‌ترێك ته‌جاوز كراوه‌ته سه‌ر خاكی كه‌ركووك, هه‌موولایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خاكی كه‌ركووك تهجاوزیان كردووه.
ئاشكراشی كرد, نزیکەی نیوملیۆن عەرەب لە ( جنوب، واسط، حه‌ویجه, شرگات) هاتونەتە کەرکوک بۆئەوەی نفوسی عەرەب زیاد بێت, هه‌ندێ به‌رپرسی كوردیش ئێسته لهكهركووكن بۆیان ده‌كه‌ن ناوهكانیشمان هه‌یه‌و ئهوراقهكانیشمان هه‌یه.
پۆستی پارێزگای کەرکوک بەپێی هەڵبژادن مافی پاڕتیە کێ دەست نیشان دەکات, کاتی خۆی لەگەڵ یەکێتی کۆبوینەتەوە کە ( فریدون عبدالقادر) ببێ بە پاێزگاری کەرکوک بەڵام قبووڵیان نەکرد, كه‌سێكی كه‌یان هێنا ئه‌ویش لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێی رازی نه‌بوون, ئێستا هه‌ڵبژاردنێكی تر كراوه ئێمه رێزله رێژه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی كه‌ركووك ده‌گرین بۆیه ئه‌وپۆسته پۆستی پارتی دیموكراتی كوردستانه بریاری لێبدات , ده‌بێت راگه‌یاندنه‌كان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌یه‌كێتی بڵێن پابه‌ند به‌یاسا و نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت , ئەسڵەن شەرمەزاریە لایه‌نێك دەنگ نەهێنی و بڵێی دەنگم هێناوە ئه‌مه له‌هیچ كوێی دنیا نه‌بووه, باشتر ئه‌وه‌یه هه‌موومان پارتیش ده‌نگی نه‌هێنا ته‌واو, ئه‌مه ده‌بێته كه‌لتور به‌یانی پارتیش ده‌نگ نه‌هێنێت چه‌كی هه‌یه هێزی هه‌یه به‌كه‌یف خۆی ئیشه‌كات ئه‌مه خراپه (با هەموومان فێر بین ڕێزی خەڵک بگرین چونکە ڕای خەڵک زۆر گرنگە).
به‌رێز كه‌ركوكی جه‌ختی كرده‌وه ؛ من ئومێدەوارم دڵسۆزانی ناو یەکێتی ئیلتزام بە یاسا بکەن گەر کەسێک نایاسای کرد بدرێ بە یاسا، هەروەها یەک گرتووی کوردستان لایان گرنگ بێت بۆئەوەی پاڕتی و یەکێتی و لایەنە سیاسێکانی تریش وەڵامی گەلی کوردستان بدەنەوە.
له‌كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ لای یه‌كێتی به‌رێزیان گوتی, ئهوهماوهته سه‌ر به‌رنامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئێمه سه‌رۆكێكی سه‌ربه‌رزمان هه‌یه جه‌نابی كاك “مسعود” كه دڵ و مێشك‌و بیروبۆچوونی له‌گه‌ڵ باشی و پێكه‌وه كاركردنه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتی كورد و گشت كوردستانیان.
هه‌روه‌ها ئاڵۆگۆرهكانی ناوخۆیی پارتی له رۆژانی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات مه‌رج نیه هه‌ركه‌سێك ماڵی له‌شوێنێك بێت له‌وێ به‌رپرسبێت, هه‌ولێری بۆ سلێمانی بۆ دهۆك نێردرا ئه‌و گۆرانكاریانه متهوهقعه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.