دۆزی کورد لە دەستێکی ئەمین ..


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی

خەبات و کۆڵنەدانی سێ چارەکە سەدەی پارتی دیموکراتی کوردستان توانی هەموو ئەو پیلانگێریانەی کە مەرام تێیدا سڕینەوەی کورد و خاکی پیرۆزی کوردستان و تواندنەوەی کورد و ناسنامەکەی لە ژێر قەڵەمڕەوی خویاندا پۆچەڵ بکاتەوە و لەگۆڕ بنێت. پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا و بە شێوازو فۆڕمێکی نوێوە و لە سەر بنەمای لۆژیکی و ئەقڵانی بەردەوامی دا بە خەباتی چەکداری و شارستانی و توانی لە ماوەیێکی کورت دا بێ هیوایی لە ناخی تاکی کورد دا بڕەوێنێتەوە و بیروباوەری کوردپەروەری و نیشتمانپەروەری بۆ تاک بۆ کورد و کوردستان بە هێز بکاتەوە کە دوژمنانان و داگیرکەران بە دڕێژایی مێژوو خەون و هەوڵی لاوازکردنیان پێوە بینیووە. پارتی بە ڕێبەڕایەتی بارزانی سەرباری گێڕانەوەی ئینتیمای نیشتیمانی و نەتەوەیی تووانی ماڵی پەرتەوازەی کورد ڕێک بخاتەوە و یەکڕیزی و تەبایی سەرتاسەری کوردستانی بگێڕێتەوە.بە شێوەیەک، کە کاتێک بڕیارێک لە زاخۆ درابووایە لە هەمان کاتدا لە خانەقین جێبەجێ دەکرا. گەلی کورد بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بە بێ جیاوازی ئایین ، ،نەتەوە ، زمان بەرگریان لە کوردستان کرد، چونکە باش لەوە گەیشتبوون، کە وڵاتاکەیان لە دەستێکی ئەمین دایە و هەرگیز سازش لە سەر بستێکی خاکی پیرۆزی کوردستان ناکات و متمانەی تەواویان بە پارتی و بارزانی هەبوو. بویە ئامادەی هەموو چەشنە فیداکارییەک بوون بە گیان و بە ماڵ. پارتی ئامرازێك بوو بو رێكخستن و و یەكخستنی تواناكانی گەلی كوردستان كە ئەمەش وای كردووە زۆرینەی گەلی كوردستان لە ژێر چەتری پارتی دا كۆببێتەوە و داكۆكیكاری راستەقینە بێت لە مافەكانیان وبەرژەوەندی بالای كوردستان لە سەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی دیكە بووە هیچ كات ئامادە نەبووە سازش لەسەر كێشەی رەوای گەلی كوردستان بكات كە هەلگیرساندنی هەریەك لە شۆرشی ئەیلوولی مەزن وگولانی پێشكەوتن خواز و بەخشینی هەزاران شەهید وهەڵوێستە پر لە جوامێری وكوردانەكانی سەرۆك مسعود بارزانی باشترین نموونەن بۆ ئەم راستیە ،بۆیەش لەگۆرەپانی سیاسیدابەحزبێكی خاوەن پرەنسیبی نەگۆروبەھای بەرزی نەتەوەی ومرۆیی ناسراوەكەھیچ كات لێیان لانادات .هەروەها لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991كورد بەشێوەیەكی دیموكراسی پەرلەمان وحكومەتی هەرێمی دامەزراند، كە ئێستا حكومەتی هەرێم خاوەن سەروەری زۆرە لە بواری سیاسی و پەیوەندی نێودەوڵەتی و هەرێمی و, لە پایتەختی هەرێمی كوردستان زۆربەی وڵاتی زلهێز كونسوڵیە، یان نوێنەرایەتیان هەیە, بەهەمان شێوە حكومەتی هەرێمیش نوێنەرایەتی لە زۆربەی وڵاتان هەیە, لە بواری سەربازی خاوەنی هێزی پێشمەرگەیە، كە لە شەڕی داعش هەموو وڵاتان سەلماندیان، كە پێشمەرگە پاڵەوانی سەدەیە,لەڕووی داراییەوە خاوەنی نەوت و دارایی سەربەخۆیە، كە دەوڵەتانی دەوروبەر چاویان تێبڕیوە.لەسەردەمی ئێستادا كورد دوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی لە هەولێر و سلێمانی هەیە و پێویستی بە ڕێگەپێدانی هیچ وڵاتێك نیە و خەڵكی كوردستان بە ئازادی سەفەر دەكەن, بەڵام بەداخەوە هەندێ‌ گروپ و كەس و لایەن هەن لە ئاستی بەرپرسیاریەتی دەڵێن باشتر وایە كورد واز لەكیانی سیاسی و ئەزموونی كورد بهێنن و ڕووبكەینە بەغدا, چونكە گوایە چارەسەری كورد لە بەغدایە, ئای چ شەرمەزارییەكە بۆ ئەوانەی كە ئەو بۆچوونەیان هەیە!. ئەم ئەزموون و دەستكەوتەی كورد ئێستا بەدەستی هێناوە بە خوێنی هەزاران شەهید، كە لە بەرەكانی شەڕ یان لە ئەنفال و زیندەبەچاڵ وماڵوێرانی گەلی كوردستان بەدەست هاتووە لە پێناوی ئەم ئەزموونە بووە, بە چی لۆژیك و بۆچوونێك كورد دەستی لێ‌ هەڵبگرێت؟!.. بە پێچەوانەوە دەبێت هەموو حزب ولایەنەكانی كوردستان كۆببنەوە و بڕیار بدەن لە چارەنوسی گەلی كورد یەك ڕاوبۆچونیان هەبێت، كە مافی گەلی كوردی تێدا ڕەچاوبكرێت، كە ئێستا كورد زۆر بەهێزە. سەرەرای ناکۆکییەکان و بەکارهێنانی هەندێک لایەن لە لایەن نەیاران کوردەوە ئەوەش ،ایکردووە کە ھەمیشەدوژمنان كۆسپ وتەگەرە بخەنە سەررێگای، بەڵام هیچ كات كۆلی نەداوە بەسەر گشت بەربەستەكان سەركەوتووە. پارتی و بارزانی سەرەرای گشت کۆسپ و پیلانگێرییەکان بەڵام بەردەوامە و ساڵ له دوای ساڵیش بە هێزترە لە ڕووی پێگەی جەماوەری لە سەر ئاستی نێوخۆو لە سەر ئاستی نێودەڵەتیش دا سەنگ پێگەیەکی دیاری هەیە بە درێژایی 76 ساڵی رابردوو ژه بە ئێستا هەرگیز سازشی لە سەر بچووکترین خ مافی ئەم گەلە ستەملێکراوە نەکردووە و خۆی نەچەماندووە بۆ هیچ دوژمن و ناحەزێکی کوردو کوردستان. مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ گەواهیدەرە لەسەر ئەم ڕاستیە و لەم پێناوەشدا پارتی پشکی شێری قوڕبانیدانی بەرکەوتووە و باجێکی زور قوڕسیشی داوە لە پێناو بەرز ڕاگرتنی شکۆ و ئیڕادەی سیاسی گەلەکەی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.