دۆسیەی پێوەری ئاوی ماڵان سەرهەڵدەداتەوە
دوای ئەوەی ژمارەیەك لە هاووڵاتیان ڕایانگەیاند، كە بڕێكی زۆر غەرامەیان لەسەر نەبەستنی پێوەری ئاو بۆ هاتۆتەوە، ڕێكخراوهكانی حزبی شیوعی یاداشتێك دهدهنه ئیدارهی گهرمیان و پەڕلەمانتارێكیش داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارەی غەرامە نەدەن و دەڵێت: “نایاساییە”.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، سزای نەبەستنی پێوەری ئاو، پاڵپشتە بە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی (٢٠١٨)، كە ئەویش پشتی بە ماددەیەكی یاسایی بەستووە، كە بریتیە لە بڕگەی (سێیەم)ی ماددەی (حەوتەم)ی یاسای ژمارە (١٢)ی ساڵی (٢٠١٠)ی تایبەت بە هەیكەلی وەزارەتی شارەوانی، كە یاسایەكی گشتییە و بەهیچ جۆرێك ناچێتە بواری بابەتی سەرپیچییەكان.
دەشڵێت: “لەكاتی گفتوگۆی یاسای پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەكانی ئاوو ئاوەڕۆ ، سەرجەم ئەندامانی پەڕلەمان هاوڕابوون لەسەر لابردنی ماددەی پەیوەست بە پێوەری ئاو و سزاكانی، ئەوەش بەهۆی خراپی پڕۆسەكە و كەموكورتییەكانی و نەگونجانی لەگەڵ دۆخی خراپی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیان لە ژمارەیەك شار و شارۆچكە، هەربۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەم سزای نەبەستنی پێوەری ئاو نەدەن”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.