دیاردەی لاسایی کردنەوە

ڕۆژگار محسن
چالاکوانی مافی مرۆڤ

ئێستا لەکوردستان دیاردەیەک سەری هەڵداوە و ڕوژ بەڕۆژ ڕوو لەزیادبوونە ئەویش دیاردەی لاسایی کردنەوەیە ، لاسایی کردنەوە چیە وجۆرەکانی چین و چارەسەری چیە؟
لاسایی کردنەوە هەوڵێکە بۆ ئەوەی لەکەسێک بچی یاخود وەک و کەسێک ڕەفتار و قسە بکەی وەک ئەو جل بپۆشی ،
جۆرەکانیشی: جۆری یەکەمی لاسایی کردنەوەکە ئامانجی باشەیە و بەرەو پێش چوونە و پێویستە، بۆ نمونە لاسایی کەسێکی باش و چاکە خواز و پر رەوشت بکەیتەوە یا کەسێکی سەرکەوتوو یاخود لاسایی وڵاتێکی پێشکەوتوو لەخوێندن وزانیاری و داهێنان و ..هتد

جۆری دووەم و کارەساتەکەیە : ئەو جۆرەیان لاساییکردنی کوێرانەیە بۆ نمونە تۆ لاسایی کەسێک بکەیتەوە لەرەفتارو و قسە و هەڵس و کەوت بێ ئەوەی ئاگاداری دەرئەنجامەکەی بیت یاخود هیچ حسابێک بۆ لێکەوتەکانی نەکەیەوە کە بەداخەوە ئەوە ئێستا لەکوردستان باوە لەناو بەشێک لە هەرزەکارو گەنجەکان کە ئاڵوودەی لاسایی ڕۆژئاوا بوونە لەجل و بەرگ و ڕەفتارو و قسەکردن تەنها لایەنە نەرێنیەکانیان وەرگرتیە جگە لەوەی بەناوبانگ بوون لای ئەوان گرنگترین شتە ئینجا بەهەر جۆرێک بێت یا هەر کارێک بکەن بێ ئەوەی بیر لەدەرئەنجامەکەی بکەنەوە و تا چەند گونجاوە لەگەڵ داب و نەریت سروشتی ژیانمان و ڕۆشەنبیری کۆمەڵگاکە و کەلتوورە جوانەکەی خۆمان بۆ نموونە کتێبخانە دەکرێتە کەرخانە بۆ بوونی دوولایک و کۆمێنت و ڤیو ، ئەو لاسایی کوێرانە زەرەرو زیانێکی زۆری بۆ تاک و کۆمەڵگا هەیە بەداخەوە هۆکاریشی زۆرن وەک پەروەردەیەکی ناتەندروست و نەبوونی چاودێری ودوورکەوتنە لە ئاین و ڕەوشت و بوونی حەزی بەناوبانگ بون و کردنەوەیەکی زۆرو بێ سانسۆر و سنور بەڕووی کلتورو داب و نەریتی جیاجیا،
بۆ کەمبوونەوەی ئەو دیاردەیە پێویستە چەند ڕێگایەک بگرێتە بەر لەلایەن خێزان و حکومەت و وەزارەتەکان وەک پەروەردەو و ئەوقاف و ڕۆشەنبیری و ڕێکخراوەکانی گەشە پێدانی مرۆیی بۆ هوشیارکردنەوەی تاک و چاودێری کردنی منداڵ و هەرزەکار .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.