دەرهاویشتەکانی پەیمانی لۆزان
دەرهاویشتەکانی پەیمانی لۆزان
ئەسرین عاسی شوانی
پەیمانی لۆزان لە 24 ی تەموزی1923 دوای کۆنگرەیەک لە لۆزانی پایتەختی سویسرا بەسترابوو واژۆکرا، کۆنگرەکەلە مانگی تشرینی دوەمی 1922 دەستی بەکارەکانی کردو لە 30 کانونی دووەمی1923 لەبەر نەگەیشتنە ئەنجام بڵاوەی لێکراو دواتر و دوای دوبارە دەسپێکردنەوەی لە 24 ی تەموزی 1923ئیمزا کرا.
ڕێوڕەسمی واژۆکە لە شاتۆ دوڕومینی شاری لۆزانی پایتەختی سویسرا ئەنجام درا،کە مەبەست لە کۆنگرەکە باسکردنی کێشەکانی نێوان یۆنان و تورکیا بوو بە مەبەستی ڕێکەوتنی ئاشتی نێوان هاوپەیمانەکان و تورکیای کەمالی بوو، کە لە کۆنگرەکەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەی و سیاسیەکانی ناوچەکە بوو لە نێویاندا چارەسەرکردنی کێشەی ولایەتی موسل ڕۆخە دەریاییەکان لەو کۆنگرەیەدا کە زۆر بابەت تاوتوی کران لە نێوان تورکیاو هاوپەیمانان وەک وەک سیستەمی ڕۆخە دەریایەکان وسیستەمی ئیمتیازی بێگانە باس و گفتوگۆی چڕی لە بارەوە کرا و لە دواجاردا کۆنگرەکە پەیمانی لۆزانی لێ شین بووکە بە ئیمزاکردنی گورزێکی کوشندەی لە چارەنوسی کوردوکێشە ڕەواکەی وەشاند و هەموو ئەو وەعدو بەڵێنانەی لە پەیمانی سیڤەر بەکورد درابوو کردە بڵقی سەر ئاوو خەون و خەباتی گەلی کوردی بۆ سەدان ساڵ لە گۆڕ نا کە هەریەک لە عیسمەت ئینۆنۆ لە دەوڵەتی تورکیاو لۆرد کورزون وەک نوێنەری بەریتانیاو ئەلیفتهیرۆس ڤینینوێلوس لە یونان و بە چاودێری جۆزەف گروو نوێنەری ئەمەریکا لە سویسرا پەیمانامەکە واژۆ کراو قوڕیش بۆ گەلی کورد گیرایەوە.
وا 100 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی ئیمپریاتۆریەتی عوسمانی دا، دوای ئەوەی هاوپەیمانەکان لە شەڕی جیهانی یەکەم 1914_1918 دا سەرکەوتن بەسەر عوسمانیەکان دا لە دابەشکردنی کێکی سەرکەوتن و هەڵدانی پێکی داگیرکاری و بردنی سەروەت و سامانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لەو کۆنگرەیەدا سەرکەوتنیان بوو لە شەڕوو گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەر میراتی عوسمانیەکان دوای داگیرکردنی ناوچەکە لەلایەن هێزە زەبەلاحەکەی ووڵاتە زلهێزەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکردنی خاکێکی بەرینی ناوچەکە، دیارە کۆنگرەکە کەدواجار پەیماننامەی لۆزانی لێ کەوتەوەبێ ویست و ئیرادەوبێ نوێنەرایەتی کورد ئەنجام دراو گەوەترین سنگیان لە تابوتی لاشەی کورد داکوتا کە تا ئێستا کورد بە ئازارەکەیەوە دەناڵێنێ.
هەرچەندە لە خاڵەکانی 39 و41ی پەیماننامەکەدا مافە پەروەردەی و زمان و کەلتوریەکانی کورد هاتوەو پەسەندی دەکات کە گەلی کورد ئەو مافانەی مومارەسە بکات بەڵام هەرگیز ئەو مافانە لەبەر چاو نەگیران و بۆ یەکەم جار لە مێژووی ناوچەکەدا کورد وەک نەتەوەیەک نکۆڵی لێ کراو تەنانەت بوە هۆکارێکیش دوژمنایەتیەکی درێژخایەن لە نێوان کوردو عەرەب لە عێراق و سوریاو کوردو تورک لە تورکیاو کوردو فارس لە ئێران دروست بکاو دوژمنایەتیەکە تا ئێستاو دوای 100 ساڵ لە ئیمزاکردنی پەیمانی لۆزان هەر بەردەوام بێت و تا ئێستاشی لە گەڵ دا بێت نکۆڵی لەمافەکانی کورد بکرێت لەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە.
بۆیە کاتێ لە دەرهاویشتەکانی پەیماننامەی لۆزان دەڕوانین دەبینین هەموو ئەو کوشت و کوشتارو قڕکردنەی بەرۆکی گەلەکەمانی گرتۆتەوە، دابەشکردنی کوردستان بەسەر هەریەک لە تورکیاو عێراق و ئێران و سوریاو بێ بەشکردنی کورد لە هەموو مافەکانی بێ ئیرادەکردنی کوردو ئەنفال کردن و جینۆسایدو کیمیابارانکردن و ڕاگوێزان و تعریب تەتریک و تەفریس کردنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد دەرهاویشتەی پەیماننامەی لۆزانە کە هێزە بەرژەوەند خوازە زلەکانی جیهان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان گەورەترین تاوانیان ئەنجام دا بەرامبەر گەلەکەمان و کوردستانیان پارچە پارچە کردوچوار داخیان نا بە دڵی گەلەکەمانەوەو ڕا دەستی ژێر دەسەڵاتی بێ بەها ترین و زاڵمترین حکومەتی داگیرکەر کردن کەوا تا ئێستا دان بە بچوکترین مافی ڕەوای گەلەکەمان نانەن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.