دەستەی نوێی یانەی وەرزشی هەولێر هەڵبژێردران‌

دوای ململانێیەكی توند، دەستەی نوێی یانەی وەرزشی هەولێر، هەڵبژێردران‌و لەكۆی نۆ كەسی دەستەكە تەنها دوانیان دوبارە هەڵبژێردراون‌و بەپێی پێشبینیەكانی شارەزایانی وەرزشیش، ڕەنگە گۆڕانكاریی نوێ‌ لەدەستەی سەرۆكایەتی یانەكە ڕوبدات.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە هەڵبژاردنەی دەستەی سەرۆكایەتی‌و یانەی هەولێر ئەنجامدراو تیایدا (311) وەزشوان مافی دەنگدانیان هەبوو، بەڵام تەنها (251)یان دەنگیاندا، دوای بەڕێوەچونی پرۆسەكەش ئەم ناوانە هەڵبژێردران:

عەبدوڵا مەجید  162 دەنگ
سەڵاحەدین سیامەند 149 دەنگ 
ئەحمەد شوكر 129 دەنگ
دكتۆر وەلید عارب 111 دەنگ
ئالان دێدەوان 106 دەنگ
دكتۆر تەها قادر 105 دەنگ
مۆفەق یونس 103 دەنگ
دیدار حامید 92  دەنگ
محەمەد خۆشناو 74 دەنگ 

دوای 22 ساڵ جارێكی تر ئەندامانی هەڵبژێردراو سەرۆكی یانەكە هەڵدەبژێرن، ئەمەش لەكاتێكدایە عەبدوڵڵا مەجید 22 ساڵە سەرۆكی یانەكەیە.

بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، دوای هەر خولێكی ئۆڵۆمپی بەیەكساڵ دەبێت سەرجەم یانە وەرزشیەكانی جیهان‌و یەكێتیە وەرزشیەكان هەڵبژاردن ئەنجامبدەن، بۆیە لەلایەن فیفاوە یانەكان ناچار بەهەڵبژاردن کراون.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.