زاری کرمانجی – چۆمان: بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران لەدوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری وورد لە سەر هەبوون وبازرگانی كردن بە ماددەی هوشبەر لە پارێزگای هەولیر، و لە دوای هەماهەنگی وپەیوەندی كردنی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران لەگەل بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنورییەكان.
لە رێكەوتی ( ٦ لە سەر ٢٠٢١/١١/٧ ) مەفرەزەیەكی هاوبەش لە نیوان كارمەندانی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئومەران و بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنورییەكان و بەڕێوەبەرایەتی نەهیشتنی ماددە هوشبەرەكان پێك دەهێت. و لەناو شاری هەولێر دا توانرا دەست بەسەر (٣) سێ كیڵو گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش بگیرێت. بە ناوی دەروازەی نێودوەلەتی حاجی ئۆمەران دەست خوشی لە بەرێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران دەکەین کە بەردەوام لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی گشتی و ئارامی ھاوولاتیان و دەستگیرکردنی تاوانباران بە شەو و رۆژ لە ئەرک دان.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.