دەسەڵات و بەرپرسیارەتی

غەیدا بێرۆخی


دەسەڵات بریتیە لەمافی یاسایی یاخود دەسەڵاتی فەرمی بەرێوەبەر یاخود سەرپەرشتیار یاخود بەرێوەبەرانی جێی بەجێکاری ئاست بەرز لەرێکخراو بۆ سەرکردایەتی کردن و فەرمان پێی کردنیان و پێدانی زانیاری و رێنمایی و گەیشتن بە گوێی رایەلی ، بەرێوەبەر بۆی هەیە بریاری پەیوەست بە راپەراندن و رانەپەراندنی ئەرک و کارەکان دەربکات بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی رێکخراو ،دەسەڵات بەپێی شوێنی تاک لە رێکخراو دەگۆرێت ئەپەری دەسەڵات لە ئاستی سەرەوە یە لە زنجیرەی پەیکەری رێکخراو بۆیە لەسەرەوە دەردەچێت و لێشاو دەکات بۆ ئاستی خوارتر ، تاک ناتونێت پلەیەکی باڵا وەربگریت ئەگەر دەسەڵاتی نەبێت ، دەسەڵاتە کە وەزیفە و پلە جیادەکاتەوە لە پلەی تر
دەسەڵات دوو جۆری هەیە دەسەڵاتی فەرمی و دەسەڵاتی کە سی
بەڵام بەرپرسیاریەتی بریتیە لەپابەندبوونی تاک ئینجا چ بەرێوەبەر بێت یاخود فەرمانبەر بەو ئەرک و فەرمانەی کە پێی سپێیردراوە ، ئەو کەسەی کە ئەرک وەردەگرێت بەرپرسیارەتی راپەراندنی هەڵدەگرێت واتە کاتێک کەسێک ئەرکی پێی دەسپێیردرێت لەهەمان کات دا بەرپرسە لە ئەنجامەکانی ، پابەندبوون کرۆکی بەرپرسیاریەتیە
ده سەلات مافی یاسایی بەرێوەبەرە لەدەرکردنی فەرمان و بەرپرسیاریەتی ئەنجامی دەسەڵاتە ، تاکی بەرپرس لەهەردوو باردا دەبێت بە ئەمانەت و بەوپەری رێکوپێکی و هەست کردن بەبەرپرسیارەتی ئەو کارەی یاخود ئەو ئەرکەی لەسەر شانیەتی بەجوانی رای پەرێنێت ، ئەو دەسەڵاتەی کە هەیەتی لەکاری باش و چاکەدا بەکاری بێنێت
کەسایەتی ومرۆڤ بوونی خۆی لە بیرنەکات لەهەر پۆست و پێگەیەک دا بێت لە کۆتایی دا دەبێت ئەوە بزانێت کە خزمەتکارە ئەو پلەوپایەی کە پێیدراوە لە خزمەتی خەلک بە کاری بێنیت و خەلک و خوداش لەخۆی رازی بکات و مرۆڤایەتی سەر بێخیت و پایەکانی پتەوتر بکات و کارەکانی بەو پەری خۆشەویستی و ئەمانەتەوە راپەرێنیت لە کۆتایی دا هەر تاکێک بەرپرسە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی کە پێیدراوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.