دەوڵەتمەدارێکى بەهێز زەروورتێک بۆ ئێستا و ئایندە


رێبوار حەمەلاو شوانی

ئەوەى دەگووترێت ، خەیاڵ و بە شان و باڵ هەڵدا گووتن نییە، بەڵکو چیرۆکێى ڕاستەقینەى کەسایەتییەکى بەهێز و دەوڵەتمەدارێکە ، کە لە ماوەى حکوومرانى گەل و نیشتمانەکەى ،ڕووبەڕووى دەیان ئاستەنگ وئاڵنگارى و پیلانگێرى و گەمارۆ و هێرش وپەڵاماردان بووە ،بەڵام بە ئیرادەیەکى پۆڵایین وەک چیایەک و پارێزەرێک ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانى جێبەجێکرد و لە پشت خەڵکى وڵاتەکەى مایەوە و بە سیاسەت و لۆژیک و دیپلۆماسى داکۆکی و بەرگریی لە مافەرەواکانى کرد و ڕێگەى نەدا دوژمنان شکۆ و ئیرادەى کوردستان بشکێنن .

ئەو خەسڵەتانەى کە لە نێو دەوڵەتمەتدارى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بەکردەوە بینرا، لە چەند خالێک دەکرێت ئاماژەى پێبکەین وەک پێوەرى دەوڵەتمەدارى :

یەکەم ،، یەکپارچەیی خاکى هەرێمى کوردستان ، بۆ قۆناغى دوێنى و ئەمڕۆ و سبەیش واتا ( یەکەم هەرێم ، یەک پەرلەمان ،یەک حکوومەت ، یەک هێزى پێشمەرگە).

دووەم ،، کەسایەتییەکى خاوەن ئەزموون لە رووى سیاسى و ئیداریی و دیپلۆماسى

سێیەم ،، پارێزگاریکردن لە ئاسایشى نەتەوەیی و نیشتمانى و کۆمەڵایەتى

چوارەم ،، خۆڕاگرى و بەرگریی کردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان
بەتایبەتى لەو قۆناغە سەختانەى کە ڕووبەڕووى داگیرکەر و مەترسى بووە .
پێنجەم ،، پارێزگارکردن لە خاک و نیشتیمان و شکۆ و ئیرادەى خەڵکى کوردستان

شەشەم ،، پارێزگاریکردن و فەراهەمکردنى سەقامگیرى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و ناوچەکە .

حەوتەم ،، پاراستنى ئاسایشى خۆراک و ئاو و کانزاکانى هەرێمى کوردستان

هەشتەم ،، گرنگیدان بە بوارى خزمەتگوزارى وئاوەدانى و کشتوکاڵ و گەشتیارى و خۆشگوزەرانى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان

نۆیەم ،، گرنگیدان بە بژیۆیی خەڵکى کوردستان و فڕەچەشنکردنى داهات

دەیەم ،، گەشەپێکردنى ژێر خانى ئابوورى ئابوورى و ئاوەدانى هەرێمى کوردستان

یازدەیەم ،، گرنگیدان بە بوارەکانى خوێندن و تەکنۆلۆژیا و پەروەردە و ڕێگەبان
دوازدەیەم ،، پێشخستن و گرنگیدانى چین لاوان و بەهرە و ئەزموونەکانیان

سیانزدەم،، کارکردن لە سەر بەهێزکردنى سیستمى ئەمنى و هێزى

پێشمەرگەى کوردستان و پێشخستنى لەرووى تەکنۆلۆژیا و ئینجا باوەرى نیشتیمانى و نەەوەیی

چواردەیەم،، ڕووبەڕووبوونەوەى گەندەڵى و چاکسازى لە گشت بوارەکاندا و هەنگاونانى کردەیی.

پانزدەیەم ،، بە سیستمکردنى بانکى و بەتایبەتى هەژمارى من لە پێناو نەهێشتنى گوشار و گەندەڵى و دەستوەردانى حزبى و کەسى و پێشخستنى کوردستان لە بوارى بانکدارى و دارایی هاوشێوەى وڵاتانى پێشکەوتوو .

بە شێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن کە ، هەموو ئەمانە هەنگاویی گرنگ و ستراتیژین کە بناغەى بۆ دانراون و کاریان لەسەر کراوە ، سەرۆک وەزیرانى کوردستان بە پلان و نەخشەى ورد کاری لەسەر کردووە و دەکات ، ئەوەش وادەکات کە ئاسۆیەکى گەشتر لە چاوەروانى خەڵکى کوردستان و هەرێمى کوردستان بێت لە ڕووى ئاوەدانى و ئابوورى و دارایی و گەشەسەندنى نیشتیمان و گرنگە هەموو هێزولایەنەکان پشتیوانى هەنگاوەکانى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى کوردستان بن لە پێناو داهاتوویەکى پڕ هیوا و دەستکەوت .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.