دەکرێت ئەنفال بکرێتە ناسنامەی نەتەوەیەک

ئازاد نەسرەت ، سلێمانی .

ئەنفال باوک و دایک و خوشک و برای نەتەوەیەکن
زۆر لە نووسەران و سیاسئتمئداران وتار و نووسینی نۆراوجۆر لەسەر ئەنفال و ژینۆسایدی گەلی کورد لە هەرێمی کوردسان نووسیوتەوە شاعیرەکان بە هۆنراوەی جۆراو جۆر ، لە ڕۆژانی ۱٤ی مانگی نیساندا وەهەروەها بۆنەی تایبەت بە ئەنفال ڕێکدەخرا و بروسکەی لایەن و ڕێکخراوە جیاوازەکان بڵاودەکرانەوە.
بە چەندین شێوە یادکردنەوەی بۆ دەکرا و قسە لەسەر ئەم ژینۆسایدە دەکرا لئم بۆناندا ۰

کە لە هەر ڕەهەندێکیەوە سەیر بکرێت؛ کارەساتێکی نەتەوەییە، نەک ئەوەی تەنها سنورداربێت بە یەکێک لە بەشەکانی کوردستان.


دەکرێت ئەنفال بکرێتە ناسنامەی نەتەوەیەک، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە هەتا ئێستاشی لەگەڵدابێت بەشێکی زۆری گومانبارانی ئەو کردە لەشکرییە بەدناوە دادگایی نەکراون، هەتا ئێستا کە چەندین ساڵ بەسەر ئەم تراژیدیای ژینۆسایدەدا تێپەڕ دەبێت، هێشتا ناکۆکی هەیە لەسەر ئەوەی کێ دەستی هەبووە لەو کۆمەڵکوژییەدا، هێشتا دامەزراوەیەکی زانستی بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەو کۆمەڵکوژییە دانەمەزراوە، هێشتا مۆزەخانەیەکی نیشتمانی نەکراوەتەوە لە شار و شارۆچکەکانماندا تا نەوە لە دوای نەوە ئاشنابن بە مێژووی قڕکردن و کوشتار، هەتا ئێستا ئەنفال نەبۆتە بەشێکی دانەبڕاوی سەرەکی لە خوێندن و پەروەردە، تا ئێستا نەبووینەتە خاوەنی دەزگایەکی ئەرشیف کردن بۆ دۆکیۆمێنت کردنی هەر بابەتێکی لەسەر ئەنفال هەبێت.
کێ کەمتەرخەمە؟ کەموکوڕییەکان لە کوێوە سەرچاوەیان گرتووە؟
دەشێت زۆر جار لەسەر شێوازی وەڵامدانەوەی ئەم جۆرە پرسیارە زۆر سادانە بەریەککەوتن دروست بێت، بەتایبەتیش کاتێک هەر لایەنە یان هەر کەسێک پاکانەکان ڕیز دەکەن و هەوڵ دەدەن پەرێزی خۆیان لە هەموو کەمتەرخەمییەک و کەموکوڕییەک پاک بکەنەوە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.