راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی یا مێرگەسۆر، ئەڤساڵە رێژا وەرگرتنا قوتابییێن پاراڵێل و ئێڤاران زێدەتر بوویە

دهۆك بەرۆژی ؛زێ بادینان:

د. تاڵب محەمەد ، راگری پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر بە زێ بادینان راگەیاند:” ئەمساڵ رێژەی وەرگیرانی قوتابیان بە شێوەی پاراڵێل و ئێواران لە زانکۆلاین زیاترە و سالی رابردوو رێژەی وەرگیرانی قوتابی بە زانکۆلاین زیاتر بوو بەڵام ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر قوتابی بە شێوەی پارالێل لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر وەرگیراون و بە گشتیەکەی دوو بەش لەم پەیمانگایەدا هەنە و لە رووی میلاکاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەکمان نیە بەڵام لە پلانمان دایە لە ساڵی داهاتوودا چەندین بەشی نوێ و گرینگ بکەینەوە و ئەو کاتەش پێویستە ستافی پەیمانگا فراوانتر بکرێت و بۆیە لە سەرەتادا پێویستە خۆمان ئامادە بکەین و پلانمان هەبێت بۆ ئەوەی کێشەی کەمی بینایەمان نەبێت.
گووتیشی:” پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر رۆژی یەکشەمە ١٦/ ١٠/ ٢٠٢٢ پێشوازی لە قوتابیانی تازە وەرگیراو ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢/ ٢٠٢٣ کرد

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.