رووداوی هۆانە و سەرنجێک

نەوزاد محەمەد

بەداخەوە هەموومان رووداوی ناوچەی هوانە مان بینی، کە کۆمەڵگای کوردستانی توشی شۆک کرد.

پێجگە لەوەی پرسیار بکەین، ناوچەکە لە چ سنورێکە و، لە ژێر چ کاریگەریەکی هزری و پەردەردەیی دایە و، ئەو گەنجانە لەبەر چ هۆکارێک وایان کرد و، ئەو کچە لەوێ چی دەکرد؟.

بابەتەکە هەندێک بەگڕەوەندی قۆڵتری بۆ هەیە کە دەمانەوێ تیشکیان بخەینە سەر ..

سەرەتا دەمەوێ ئەوە بڵێم کە من پسپۆری بواری پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی نیم، بەڵام بە پێی ئەوەی من بینیم لەو رووداوەدا و ئەوەی هەستی پێ دەکەم ، دەتوانم ئەو شیکردنەوەیەی بۆ بکەم.

١ – بابەتی ڕۆشەنبیری پەروروەیی و کۆمەڵایەتی ( الثقافة التربوية و الاجتماعية ) :-
ئەم بابەتە خاڵێکی گرنگی ناو سکتەری پەروەردەیی یە، لە مەڵبەندەکانی خوێندن جگە لە پێشکێس کردنی زانست، دەبێ شێوازی گونجاوی پێشکێشکردنی ئەم زانستە و چۆنیەتی وەرگرتنی لە لایەن قوتابیان لەبەر چاو بگرێت، واتا رەچاو کردنی شێوازی گەیاندنی زانست و تواناکانی قوتابی لە رووی هزری و دەرونی لە هەر قۆناغێک دا.

لە رووی کۆمەڵایەتی، دوو لایەن بە خۆیەوە دەگرێتەوە، بابەتی کۆمەڵایەتی لە ناو مەنهەجەکانی خوێندن، وە پەروەردەی خێزان، پسپۆری تایبەت بە کۆمەڵایەتی، توێژەری کۆمەڵایەتی ( الباحث الاجتماعي )، دەکرێت ڕۆڵێکی زۆر کاریگەر ببینێت لەم لایەنەدا، پێم وابێ تا ئێستا ئەم توێژەرانە وەکو پێویست گڕنگی یان پێ نەدراوە و لە خودێ سیستەمی پەروەردەیی دا کەم و کوری هەیە، توێژەر دەتوانێت ببێتە بازنەی پێکەوە بەستنی مەڵبەندی زانستی و خانەوادەی قوتابی لە رووی پەروەردەی کۆمەڵایەتیەوە و پێکەوە دەتوان کەسایەتی قوتابی بە زانست و پەروردە دەوڵەمەند بکەن کە لە ئایندە دا ببێتە قەلغانێک بو قوتابی لە رفتاری نامۆ و نەگونجاو بپارێزیت.

٢- لاسایی کردنەوە ( التقلید ) :-

لەم سەردەمەدا، بابەتی لاسایی کردنەوە بوەتە شتێکی ئاسایی، لە ناو یەک خێزان دا لاسایی یەکتری دەکەنەوە، لە ناو یەک کۆمەڵگادا لاسایی هەندێک کەس دەکرێتەوە، تا دەگاتە ئاستی گەلانی جیهان.

بە هۆی پێشکەوتنی تکنۆلۆژیا، هەر تاکێک لە شوێنی خۆی دەتوانێت بە چەند خولەکێک بە هەموو جیهان دا بسوڕێتەوەو ئاگاداری زۆر شت بێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە چی لێ وەردەگریت.

ئەم لاسایی کردنەوەش دوو لایەنە، باش و خراب ..

دیاردە باشەکان ئەوانەن کە لەگەڵ داب و نەریتی و کەلتوری نەتەوەیی دەگونجێت و دەتوانرێت سوودیان لێ وەربگیرێت.

دیاردە خرابەکانیش کە لەگەڵ داب و نەریت و کەلتور ناگونجێن و دەبێ پشت گوێ بخرێن.

بوچونێک هەیە دەڵێت، لاسایی کردنەوەی دیاردەی نەگونجاو لە ئەسلەکەی خرابتر دەردەچێت، واتا زیادە رۆیی تێدا دەکرێت و ئەنجامی نەرینی و وێرانکەری بە دواوە دێت، ئەوەش بە هۆی نا هوشیاریەوەیە.

ئەوەی لە هوانە روویدا، هۆکارەکەی دوور کەوتنەوە لە لایەنی پەروردەیی و لاسایی کردنەوەی خراب بوو.

ئەم گەنجانە، کە زۆربەیان لە تەمەنی هەرزەکاری دا بوون، بۆ چ مەبەستێک لە وێ کۆ ببونەوە، بێ گومان گۆڕەبانی تاییەت بە ماتۆرسیکل و نمایش و کێبڕکێ بوو، وەکو هەموو لایەک مان دەزانین لە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا زۆر گروپی ماتۆرسیکل سوارەکان هەن، کە هەردوو رەگەز تێیدا بەشدارن، ئەمانە نەک تەنها گروپی ئاسایین، بەڵکو مافیان و دەستیان لە زۆر تاواندا هەیە، ئەوەیان لاسایی کردنەوی دیاردەیەکی نەگونجاوە لە ناو کۆمەڵگای کوردەواری دا و زیادە ڕۆیی تێیدا دەکرێت.

ئەم کچە گەنجە چ کارێکی لەوێ هەبوو؟، ئەگەر هەمان لاسایی کردنەوەی نەگونجاو نەبوبێت، بێ گومان بە تەنها نەهاتووە و هەر لەگەڵ گەنجێکی خاوەن ماتۆرسیکل گەیشتۆتە ئەوێ.

بەڵام لە لایەن زۆربەی ئەو گەنجانەی لەو گۆڕەپانە ئامادە ببون، دیتنی کجە گەنجێک سەرنجیان ڕاکێشا و بە هەر هۆکارێک بوبێت، زیادە ڕۆیی لە نواندنی لاسایی کردنەوەدا کرا و کۆنتڕۆڵی خۆیان لە دەست دا، کە ئەنجامی خرابی بە دواوە هەبوو.

پاراستنی گۆمەڵکا کارێکی زۆر هەستیار و قورسە، دەبێ لەسەر ئاستی خێزان ئەو هوشیاریە بوونی هەبێت، لەسەر ئاستی فەرمیش بەردەوام لە ئامادە باشی دابن و ئاگایان لەو گۆڕانکارانە هەبێت کە رۆژانە لە جیهان دا ڕوو دەدەن و کاڕیگری دەکەنە سەر هزری تاک، گەنجان بە تایبەت و کۆمەڵگا بە گشتی، کە پێویستی بە پلان و بەرنامی کاری توکمە هەیە.

پاراستنی کۆمەڵگا نەک تەنها ئەرکی خێزان و لایەنی فەرمی یە، بەڵکو ئەرکی چەند لایەنی تریشە وەکو مامۆستایانی ئاینی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، تا دەگاتە کەسایەتیە ڕۆشەنبیر و پسپۆرانی بواری پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی، باشتریش وایە بە بەردەوام هەماهەنگی لە نێوان لایەنی فەرمی و ئەو لایەن و رێکخراوانە هەبێت لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگا و فەراهەم کردنی کەش و هەوایەتی تەندروست و گونجاو.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.