روژی جیهانی ئافرەتان
زێ بادینان ، غەیدا بێرۆخی
لە ۸مارسی هەموو سالێک ئەم یادە دەکرێتەوە بۆ رێزگرتن و دەربرینی خۆشەویستی بۆ ئافرەت و بەرزنرخاندنی دەسکەوتە کانی ئابووری و سیاسی و کۆمەلایەتی ئافرەتان و لە هەندێک دەولەت دا ئەم رۆژە دەکرێتە پشوو بۆ ئافرەتان .ئەم یادەش لەم کاتەدا هات کەیەکەم کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی دیموکراتی جیهانی کە لەپاریس لەسالی ۱۹٤٥بەسترا.ئاشکرایە کەیەکێتی ئافرەتانی دیموکراتی پێک دێت لەکۆمەلێک رێکخراوی حزبی شیوعی و هەندێک لەتوێژەران وای بۆ دەچن کە ئەم رۆژە لەئەنجامی ئەو مانگرتنەی ئافرەتان دروست بووە ، کەلەسالی ۱۸٥٦ هەزاران ئافرەت رژانە سەر جادەکانی نیویورک وخۆپیشاندانیان کرد و نارەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر ئەو بارودۆخە نامرۆڤاتیەی کەهەبوو ،ئەم نارەزاییەتیەی ئافرەتانیش سەرکەوتوو بوو کەوای لەبەرپرسان کرد كەكێشەکانی ئافرەت لەخشتە رۆژانەی کارکردن هەلوەستەی لەسەر بکرێت ، لە ۸مارسی ۱۹٠۸ئەم دیمەنە دوبارە بووە کە ۱٥٠٠٠ ئافرەت رژانە سەر شەقامەکان لە شاری نیویورک کە داوای مافی دەنگدانیان دەکرد هەروەها داوای کەم کردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردنیان دەکرد و بۆ یەکەم جار لەسالی ۱۹٠۹ یادی ۸ مارسی رۆژی جیهانی ئافرەتان کرایەوە لە امریکا کە بەرۆژی نەتەوەی ئافرەتان ناسرا لەولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوای ئەوەی حزبی هاوبەشی ئەمریکا ئەم رۆژەی دیاریکرد وەک رۆژی جیهانی ئافرەتان کە سالانە یادی دەکرێتەوە بیرۆکەی ئەم رۆژە هات دوای ئەوەی (کلارا زیتکین) سەرۆکی ئۆفیسی ئافرەتان لە حزبی دیموکراتی کۆمەلایەتی ئەلمانیا کەبیرۆکی رۆژی جیهانی ئافرەتانی پێشکەش کرد لەسالی ۱۹۱٠و پێشنیاری ئەوەی کرد کە لە هەموو ولاتان ئەم یادە بکرێتەوە لەهەمان رۆژدا بۆ پەستان خستنە سەر لایەنی پەیوەندیدار بۆ جێ بەجێ کردنی داواکاریەکان و زیاتر لە۱٠٠ ئافرەت هاورا و رەزامەند بوون لە۱۷ دەولەت بەو پێشنیارەی کلارا زیتکین ، لەسالی ۱۹۱۱ ئەم یادە کرایەوە لە نەمسا و دانیمارک و المانیا و سویسرا لە۱۹ مارس ، دواتر بریاردرا کە ۸ مارس تایبەت بکرێت بەم یادە لە هەموو دەولەتان کەهەمان رۆژ یادی ئافرەت بکرێت لەسەرتاسەری جیهان لەسالی ۱۹۱۳ لەوکاتەوە تاوەکو ئیستاش ئەم رۆژە دیاریکراوە بە رۆژی جیهانی ئافرەتان ، هەر لەم رۆژەدا پیرۆزبایی لە هەموو ئافرەتانی ماندوو نەناس دەکەم ، پێیان دەلێم ئێوە دروستکەری جیهانن و دەتوانن گۆرانکاری لەنەوەیەک دا بکەن ئەگەر بتانەوێت ، ئافرەت دایکە کارمەندە بەرێوەبەرە مامۆستایە لەقوتابخانەو لە زانکۆ و فەرمانبەر نووسەرە پزیشکە ئەندازیارە لەهەموو شوێنێک ئافرەت هێزی بزوێنەرە لەدروست کردن و بەرەوپێش بردن، ئافرەت تحملی
. قورسترین جۆری ئازارو ماندوو بوون و نخوشی دەکات
تۆی ئافرەت پێویستە خاوەنی بریاری دروست بیت کە نەرمی تێدابیت پێویستە خۆت لەبیرنەکەیت و رێگە بە هیچ کەس نەدەی توندو تیژیت بەرامبەر بکات و دەبێت کەسێکی زور هوشیار بی و حەز بەپێشکەوتن بکەی هەردەم هەول دەی نمونەی ئافرەتی باش بی و خاوەن کەسایەتی بەهێزبیت بەهیچ شێوەیەک کەسایەتی خۆت لەدەست نە دەیت لەهەر بارودۆخێک دابی هیچ کەس نەتوانی استغلالت بکات ، لەکۆتایی دا دوبارە پیروزبیت ئەم رۆژە
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.