زێ بادینان– سۆران :
دوای رەزامەندی سەرۆک وەزیران بە هێنانەکایە و کردنەوەی بەریوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەدوای ماوەیەکی کەم لە کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بەفەرمانی مەسروربارزانی بووە گشتی.
لای خۆیەوە دڵڤان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی ئیدارەی سۆران بە زێ بادینان راگەیاند ” دوای ماوەیەکی کەم لە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بڕیار و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران ، بڕ یاردار بە سەر لەنوێ گۆڕینی بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ بەرێوەبەرایەتیی گشتی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە دەستنیشان کردن و پێدانی پلە و ناونیشانی بەڕێوەبەری گشتی ( مدیر عام) بە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران “.
دڵڤان عومەر، گووتیشی ” بەو بڕیارە دەستەڵاتی کار کردنمان زیاتر دەبێت و هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییمان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.