زانکۆیا سۆران پێشبرکیا ئەدسنی نیڤدەولەتی بۆ باشترکرنا داهێنان رێڤەچوو
ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، لە زانکۆی سۆران، پێشبڕکێی ئەدسنی نێودەوڵەتی بۆ باشترین داھێنان بەڕێوەچوو. فاکەڵتیی یاسا، زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردنی زانکۆی سۆران، بە ھاوکاریی کۆلیژەکانی پەروەردە و ئەندازیاریی زانکۆی سامەڕا و سەنتەری نێودەوڵەتیی فەڕەنسی بۆ زانایان و داھێنەران لقی عێراق، بە بەشداری ٦٧ بەشداربوو لە ١٧ زانکۆی حکومی و ئەھلی لە دە پارێزگای عێراق، ھەروەھا بەشداربوون لە سێ دەوڵەتی بیانیەوە، شه‌شه‌مین پێشبڕکێی ئەدسنی نێودەوڵەتی بۆ باشترین داھێنان ساز كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه له به‌رێزان پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایان، قوتابیان و میوانان به‌شداربوون.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به وته‌ی به‌ڕێز پ. ی. د. شێروان شه‌ریف قورتاس، سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، ده‌ستیپێكرد. وێڕای ده‌ستخۆشی له ڕێكخڕانی پێشبڕكێیه‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌ی كرد، وه‌ك ده‌رفه‌تێک بۆ ناساندن و پێشاندانی شیان و لێهاتوویی داهێنه‌ران. هه‌روه‌ها، ئومێدی خواست كه چالاكی له‌م جۆره به‌رده‌وامیان هه‌بێ له پێناو خزمه‌تكردن له ڕێگه‌ی بیر و كاری داهێنه‌رانه به كایه جیاوازه‌كانی زانستی و ئه‌كادیمی و ژیاری.
پاشان به‌ڕێز هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. تیایدا ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر ڕۆڵی ناوه‌نده زانستی و ئه‌كادیمییه‌كان له ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنی بیر و توانای داهێنه‌رانه لای قوتابیان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه. ڕاشیگەیاند حكومه‌ت له پلانیدایه ناوه‌ندێک دروست بكات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی توانای داهێنه‌ران، ئه‌مه‌ش ئاسانكارییه‌كی زۆر ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌كردنێكی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و توانا و داهێنانه و ئاڕاسته‌كردنی به‌ره‌و خزمه‌تی كه‌رت و كایه جیاوازه‌كان.
پاشان وته‌ی لێژنه‌ی ئاماده‌كار له‌لایه‌ن د. قاسم نەجیب ئه‌لمه‌رسومی، سه‌رۆكی سەنتەری نێودەوڵەتیی فەرەنسی بۆ زانایان و داھێنەران – لقی عێراق، پێشكه‌ش كرا. تیایدا دڵخۆشی خۆی به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م چالاكییه ده‌ربڕی و سڵاوی د. یاسین ئهلشوك، سه‌رۆكی سەنتەری نێودەوڵەتیی فەڕەنسی بۆ زانایان و داھێنەرانی به ئاماده‌بووان گه‌یاند. له كۆتاییدا، سوپاسی خه‌ڵكی سۆران و زانكۆی سۆرانی كرد بۆ پێشوازییه گه‌رم و گوڕهكهیان.
له بڕگه‌ی دواتردا، له كورته ڤیدیۆیه‌كدا پوخته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به زانكۆی سۆران خرایه‌ڕوو بۆ ئاشنابوون به مێژوو، كار و به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كانی زانكۆ. پاشان سیمیناری پ. د. عه‌لی عه‌بدولحسێن مه‌هدی، به ناونیشانی: تەکنۆلۆژیای نوێی گۆڕینی جۆری خوێن لە موجەب بۆ سالب بە ڕێگای بەرگریی و هەروەها سیمیناری د. تاڵیب برایم سلێمان، به‌ناونیشانی: پاراستنی یاسایی داهێنان لە نێوان ڕێکەوتنی تەربیس و یاسای عێراقیدا، پێشکەش کران.
دواتر قه‌ڵغانی ڕێزلێنان به‌خشرایه به‌شێك له به‌شداربووان. پاشان پێشانگای داهێنه‌ران كرایه‌وه. هه‌ر داهێنه‌رێك له پۆستهرێكدا داهێنانه‌كه‌ی نمایشكرد بوو سەبارەت بە تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات و ئه‌و بواره‌ی زۆرترین سوود له داهێنانه‌كه‌ی ده‌بینێت. له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون دابەش کرا و له كۆتاییشدا خه‌ڵات به ژماره‌یه‌ك له داهێنه‌ران و به‌شداربووان درا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.