زانکۆ بەخێرهاتنی ئێوە دەکات؟!

فاروق کسیل حسن

خەونی منداڵی ، گەرمای هاوین ، سەرمای زستان ، ماندوو بوونی دایک و باوک و خێزان ، ئەمانە و زۆر شتی تر ، زۆرێک لەئێمە هەر لەمندالیەوە کاتێک دەچووینە قوتابخانە زۆر جار مامۆستا لێمان دەپرسی خەونی ئێوە چییە؟ هەر یێک لەئێمە خەونێکمان بۆخۆ دانابوو بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەدەستی بهێنین، نێزیکەی دوازدە ساڵ خوێندن بە هەول و ماندووبوونێکی زۆر تا دەگەیتەوە ئەو بەشەی حەزی منداڵیت بوو، ئیتر با ڕەنج و ماندبوونەی دوازدە ساڵ بدەینە لایێک قەینا با یادگاری هاوڕێیەتی و مامۆستایەکان لەدلت بەمێنن ، بەلام ئیتر دەست بە ژیانێکی نویێ خوێندن بکە بەخۆت بلێ ئەوە منم!! وادابنێ تازە خوێندن هاتوتە ناو ژیانت، هاتنت بۆ زانکۆ قوناغێکی نوێی خوێندن ، قوناغێک ئیتر جیاوازتر لە قوناغەکانی تر ، زۆر شت لەپێش چاو ڕووئەدات بێ ئەوەی هندێک جار پێشبینی بۆ بکەی یاخود هەر بەمێشکت دابێن، بەلام کە ووترا قوناغیکی زانکۆ ئەوەت بەمێشک دانەیێت ئیتر من تەواو بووم ، ئیسرەحاتم کردووە نەخێر بەلکو بەپێچەوانە و بەشێوەیەکی ئەرێنی و گەشبیانە تەماشای بکەی ،
چی ڕوو ئەدات کە هاتیت بۆ زانکۆ؟ پرسیارێک لەوانەیە زۆر هۆکار لەمێشکی ئێمە دورست بێت،؟
خوێندکار و قوتابیانی خۆشەویست هندێک شت لەژیانی قوناغی زانکۆ ڕووئەدەن وەکو: ژیانێکێ نوێی خوێندن، پەیدابوونی هاوڕێی تازە، نیاسینی دکتۆر و مامۆستای تازە ، بەدەست هێنانی زانیاری نوێ و تازە زۆر شتی تر ، بەلام ئەبێت مامالەیەکی هوشیارانە لەگەل ئەم هۆکارانانە بکەین چونکە دوو تا چوار سال بەردەوام لەگەل ئێمەدەبن لەوانەیە دوای تەواو بوونی خوێندنیش هەر بمێنن
کەدەلێین ژیانێکی نوێی خوێندن ئەبێت تۆ تەواو ئامادەبیت لەڕووی دەروون و هێز و ئەکادیمی خۆتەوە چونکە ڕەنجی دوازدە سال دەبێتە بەرهەمی ئەم چوار ساڵە بەشێوەیەک خۆت لەگەل ڕابێنە وەکو بلێین شەڕ لەگەل نەفس و دەروونی خۆت دەکەیت هەمیشە بەشێوەیەکی ئەرێنی و گەشبینی لێ بڕوانە هەولبدە بەسەری دا زاڵ بیت بەبیەکەسێک ڕۆژانە کۆمەلێک زانیاری کۆم بکەیتەوە ،
نیاسینی و تێکهەل بوونی هاوڕێی تازە یێکی ترە لەهۆکارەکان ، تابلێین هۆکارێکی گرنگ بۆتۆ چونکە تێکهەلی هندێک کەسی تر دەبی پێشتر هەرگیز لەژیانت نەبینوە بەلام ئاگەدار بە کە هاوڕێیەتی تر بەتەواوی بیکە یان چەند زوو خۆی لێ بەدوور بگرە هەروەها لەکتێبی یاساکانی ژیانی ووتەیەکی جوانی هەیە دەلێت((ئەگەر بەتەمای بەبیە هاوڕێ ئەوا بەبە هاوڕێیەکی باش)) هاوکاریان بکە ، گرنگیان پێ بدە ، دل خۆشیان بکە، مناقشەی بابەتەکان لەگەل بکە، ئامۆژگاریان بکە، فێریان بکە چۆن ڕێزی قوتابیانی نوێ بگرن ، بەدروریان بگرە لە کاری خڕاپ و ، مەهێلە ڕەفتاری ناشرین بکەن ،
هەروەها نیاسینی مامۆستا و دکتۆری تازە لەوانەیە ببنە ڕێشیناندەرێک بۆ ئێوە ، کۆمەلێک ئامۆژگاریتان پێ دەدەن کە سەرکەوتنت بەدەست هێنا لەداهاتوو شانازی پێوە بکەیت ، کۆتای قسەکان بەوەدێنم هەرگیز لەقوناغی زانکۆ تەنیا پشت بە ئەو زانیاریانە نەبەستە کە مامۆستاتا پێت بدەت بەلکو زۆر کتێب و سەرچاوە بخوێنەوە ڕۆژانە سەردانی پەرتووکخانەی زانکۆکەت بکە گرنگی بەو بابەتانە بدە کە لەبەشی تۆ بۆ ئەوەی لەداهاتوو کۆمەلێک زانیاریت بێ بێت بدەیتە نەوەی داهاتوو.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.