▪ زانیاریی لەبارەی ژەهراویبوونی نزیکەی 30 قوتابی لە سلێمانی

ژمارەیەک قوتابیی بۆ گەشتکردن چوونەتە دووکان، بەهۆی خۆراکەوە نزیکەی 30 قوتابی ژەهراوی بوونە و لە نەخۆشخانەی دووکان خەوێنراون.

ئەمڕۆ شەممە 27ـی 05ـی 2023 ژمارەیەک قوتابیی پەیمانگە، بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە هاوینەهەواری دووکان کردبوو، ژەهراوی بوون، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی لەبارەی هۆکاری ژەهراویبوونی بە کۆمەڵی ئەو قوتابییانە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەو قوتابییانە کە ڕوویان لە سەیرانگەکە کردووە، خواردنەکانیان لە دەرەوە داناوە و تیشکی خۆر لێی داوە، بەهۆیەوە خواردنەکە تێكچووە و قوتابییەکان ژەهراوی بوونە.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی ئەو قوتابییانەی ژەهراوی بوونە، نزیکەی 30 قوتابییە و ڕەوشی تەندروستی هیچ کامیان مەترسیدار نییە.

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە ئێستا قوتابییەکان بۆ چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی دووکان خەوێنراون، بڕیارە دواتر بیانگەڕێننەوە بۆ نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.