زاڵبونی بیری تەسک بەسەر گیانی دیموکراسی دا

سەلاح بەیتۆلا ئاکرەیی

بیریکردنەوەی تەسک بەرهەمی دیکتاتوری و ستەمکارری و دژە ئینسانیە واتە بیرێکی نائینسانی و هۆڤانەیە

گەر ئێمە چەند دەڤەرێکی ئەم جیهانە ورد ببینەوە ئەوەمان دێت بەرچاو کە بە هوی بیر کردنەوەی تەسک جا سەرچاوەکەی هەر چەشنە بیرۆ باوەڕێک یاخۆد ئادیایەک بێت بووەتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی زۆڵم ستەمکارییەکی زور و ناسەقامگیری نائارامی بەردەوام ببێتەوە

بڕەنسیپی یەکتر سڕینەوە و قەبۆلنەکردنی یەکدی و ڕێز نەگرتن لە تایبەمەندیەکانی بەرامبەر هۆکاری سەرەکی ئەم هەموو قەیرانانە بونە کە لە دامێنی بیرکردنەوەی تەسکی مرۆڤەکاندا کەوتونەتەوە و تا ئێستاش لە زور شوێنی جیهاندا نەک هەر کوتایی نەهاتووە بەڵکۆ لە پەرەسەندنی بەردەوام دایە

زورن ئەو گەل و نەتەوانەی کە بە هۆی بیری تەسکی سیاسی ،ئایینی و تاد… ڕوبەڕوی ستەمکاری بونەتەوە
هەوڵی سڕینەوەیان دراوە لە ڕوی مادی و مەعنەویەوە و مروییەوە

ئێمەی کوردیش وەک نەتەوە پشکی شێرمان بەر کەوتووە لە دەڤەرێکی وەکۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین کە بیری تەسک و توند ئاژوو تێیدا زاڵە و لە دەرەوەی ئایین یان نەتەوەی خویان مافی هیچ گەل و نەتەوەیێکی تر بە ڕەوا نابینن بویەش شتێک نابینی بە ناوی سیمای جوان و شارستانی لە زوربەی وڵاتانی ئەم ناوچەیەدا

جوانی پڕوسەی ژیان لەوەدایە کە پرەنسیپی یەکتر قەبوڵکردن و لێبوردەیی و ڕێز گرتن لە بەرامبەر نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیە جیاجیاکان زاڵ بێت بەسەر هەموو جورە بیرێکی تەسکدا
بۆئەوەی ململانێکان ناسەقامگیری و قەیرانەکان کە ڕۆیان لە گەلانی ئەم دەڤەرە کردووە کوتایی پێ بێت

بەڵام بە داخەوە تا ئێستاش ئەوەی کە لەژێر هەڕەشەی جیددی دایە کولتوری دیموکراسیە بویەش ناوچەکە لە بوونی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بێ بەشە

وە تاوەکۆ بیری توندڕەوەی زاڵ بێت بەسەر کولتوری دیموکراسی دا کوتایی هاتنیش بە توندڕەوی کارێکی ئاسان نیە و نابێت

لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ڕاستیە کە ئێمەی کورد لە شوێنێکی وەها ئاڵۆزو مەترسیداری ناوچەیێکی لەم چەشنەدا پێش هەموو شتێک دەبێ ماڵی خۆمان ڕێک بخەینەوە و پرەسیپی گیانی دیموکراسی بە هێز بکەین
چۆنکە هەڕەشەکان کۆتاییان نیە ونابێت و دژبەرانی دیموکراسیەت و ئازادی و مافەکانی مرۆڤیش بە هێزترن لە کولتوری دیموکراسی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.