زمانێ کــــــوردی
زاراوەی کوردین زازا و سۆرانی
چ ، لوڕ و کەڵوڕ ، یا هەورامانی
چ، بادینی بێ ، کرمانجی سەرو
پاراستنی زمان ئامانجی هەمو
بە کوردی پاراو یەکتر بدوێنین
کوردی بنوسین کوردی بخوێنین
پیتی ، بە پیتە لای گەورەو وردی
شیرین و پیرۆزە زمانی کوردی
فەرهەنگ پارێزبن وەک پاراستنی خاک
کەلتوری ڕەسەن تا بەرگ و پۆشاک
زمانی کوردی پێناسەمانە
ژینگەی نیشتمان هەناسەمانە
بەهۆی کوردبونمان زۆرمان دی زیللەت
گشت پارێزەرین بۆ شکۆی میللەت
، زمانی کوردی ، هێمای بونمانە
ئاتەشگەی نەورۆز ئاسۆی ڕونمانە
ووشەو زاراوەی کوردی ڕەوانە
زمانی کوردی مۆرکی هەموانە
یادیان پیرۆزکەین لە هزرو بیرمان
مێژووی شانازی باوک و باپیرمان
زمانی دایکی خۆم هەرگیز ناگۆڕم
لای خواش بە کوردی دەدوێم لە گۆڕم
غالب حەساری 20 2 2022
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.