زنجیرە درامای کۆری ‘Squid Game’ لەسەر نێتفلیکس زۆرترین بینەری هەیە
زنجیرە درامای کۆری ‘Squid Game’ لەسەر نێتفلیکس زۆرترین بینەری هەیە، تاوەکو ئێستا 89٪ی بینەرانی نێتفلیکس لانیکەم ئەڵقەی یەکەمی سیزنی یەکەمی زنجیرەکەیان بینیوە، لەکاتێکدا 66٪یان توانیویانە تەواوی سیزنی یەکەم لە ماوەی 23 رۆژدا سەیر بکەن. زنجیرە دراما سامناک و پڕ لە سەرکێشییەکە تاوەکو ئێستا یەک سیزنی لەسەر پلاتفۆڕمی نێتفلێکس بڵاوکراوەتەوە، لە 90 وڵاتدا پێشەنگی گرتووە، وەکو یەکێک لە پڕبینەرترین بەرنامەکانی پلاتفۆرمەکە سەیر دەکرێت. تێچووی بەرهەمهێنانی ‘Squid Game’ تاوەکو ئێستا 21.4 ملیۆن دۆلاربووە، بەڵام داهاتەکەی 800 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە. بیرۆکەی ‘Squid Game’ بەمجۆرەیە، کاراکتەرەکانی ئەم زنجیرەیە دەستدەکەن بە یاریێکی مەترسیدار، بەشداربووان گرەو ژیانی خۆیان دەکەن لەپێناو بردنەوەی 38.58 ملیۆن دۆلار. دواجار کاراکتەری ژمارە 456 کە کابرایەکە بەهۆی قەرزداریییەوە لە ژنەکەی جیابووەتەوە، پارەکە دەباتەوە
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.