زەواجی موتعەی سیاسی

نەوزاد محمد

هەندێک لایەن خۆیان لە ژێر ماسکی هەندێک ناو و ئایدیای جیاواز شاردۆتەوە، لە هەما کاتدا زەواج موتعە لەگەڵ هەندێکی تر کردووە.

بۆ نمونە ..
« چەپنا کورد، ئیسلامی سیاسی، جاش بەعسیزم و جاشی ئیقلیمی ».
ئەمانە زەواج موتعەیان لەگەڵ « شیعیزم و بەرەی موقاوەمە » کردووە و بونەتە خانمی بە وەفای بەر ماڵی ئاغاکانیان.

ئەم هەنگاوە کاتی و مەودا کورتە، چونکە لەگەڵ رووداو پێشهاتە نوێیەکان و گۆڕینی معادەلات و بەرژەوەندی و بەسەرچوونی ماوەی هەندێک گرێبەست، ئەو ماسکانە دەتوێنەوە و رووی ڕاستەقینەیان بە دیار دەکەوێت.

ڕووداوەکانی ئێستای ئێران، دەبنە هۆکاری ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیک دا، ئەم زەواجەیان هەڵبوەشێتەوە.

ئەو کات، ئاغاکانیان دەستبەرداریان دەبن، ماڵی باوکیان قبوڵیان ناکاتەوە، لەسەر شەقام جێگایان نابێتەوە.

تەنها دووچاری نەفرەت و نەعلەتی مێژوو دەبن و بە سەرشۆڕی دەمرن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.