ساویڵکەى و ڕق و خیانەتى نوێی دۆڕاوەکان لە کەرکووک ؟
رێبوار حەمەلاو شوانى
جارێ 7 ساڵ بە سەر خیانەتە مێژووییەکەى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 تێپەڕنەبووە کە بە واژۆى بافل تاڵەبانى و38 ئەندامى سەرکردایەتیی حزبەکەى لە پێناو ڕق و کینە ئەستوورى و چەند تانکەرە نەوت وبەڵێنێکى نەیارانى کوردستان رادەستى عەرەب کرد ، ئەوەش وایکرد کە کورد و کەرکووکییەکان بکەونە نێو دۆخێکى خراپ و ناڵەبارەوە ، لە هەمان کاتیشدا بە چاوى هاووڵاتى پلە دوو و سێ و چوار مامەڵە لەگەڵ کورد لەو شارەدا بکرێت ، هەروەها چەندین پۆستى گرنگ و هەستیار وکارگێرى و ئەمنى ئەو شارەى لەدەستدا ، رەوشێکى وەهاى لە کەرکووک هێنایە کایەوە ، کە هیچ شکۆ وسەنگ و پێگەیەک بۆ کەرکووک و کەرکووکییەکان نەما تەنها بوێرى ئەوەیان نەبوو نەک ئاڵاى کوردستان بەڵکو ئاڵاى حزبەکەشیان هەڵبکەن ،
بەگەڕانەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ کەرکووک و مۆڕاڵ و ورە بۆ کورد و کەرکووک گەڕایەوە ، هەر ئەوەش بوو کە جارێکى تر نەیارانى کەرکووک هەستیان بە ترسێکى گەورە کرد ، بەوەى کە ئەو شارە بگەرێتەوە باوەشى هەرێمى کوردستان چونکە دەیزانانى پارتى دەستبەردارى کەرکووک و کەرکووکییەکان نابێ ، بە سازدانى هەڵبژاردنێکى دیزاینکراو و دواى 7 ساڵ بۆ ئەنجوومەنى پارێزگاکان و بە رۆژى رووناک پشتیوانى گروپ و میلیشاکان و سپۆنسەرى دەرەکى هەڵبژاردنەکەیان بە قازانجى یەکێتیی تەواو کرد بەڕێگەى ساختەکارى و پیلانى پێشتر ئامادە کراو ، دواتریش بە ڕێککەوتنێکى ژێر بە ژێرى لەگەڵ هەندێک پێکهاتە دوور لەهەموو بنەماکانى دیموکراسى و پێکەوەژیان و یەکتر قبووڵکردن لە بەغدا لە نێو ئامێزى ئاغاکانیان لە ئوتێڵێک لە بەغدا پارێزگار و سەرۆکى ئەنجوومەنى یان هەڵبژاردن و ئەو کارە قێزەوەن وخیانەتکارانە و شکستخواردووە لەکاتێکدایە کە بافڵ و یەکێتیەکەى پێیان وایە و بانگەشەى سەرکەوتن دەکەن گوایە پۆستى پارێزگاى کەرکووکیان بەدەست هێنانەوەتەوە،وەک ئەوەى خۆشیان باوەریان نەدەکرد ، بەڵام ئەوەى جێگەى هەڵوەستەکردنە ئەو راستییە ئایا یەکێتى پارێزگارى کەرکووک بەدەستهێانەوە یانیش زۆر ساویڵکانە و کاڵفامانە رادەەستى عەرەب و نەیارانى کەرکووک وکەرکووکییەکانى کردەوە ؟
یەکەم ،، یەکێتى باش دەزانێت کە دواى یەک ساڵ ، دەبێ پارێزگار رادەستى عەرەبەکان بکاتەوە ، واتا ئەوەى یەکێتى کردى درێژەپێدەرى خیانەتى 16ى ئۆکتۆبەرى 2017 بوو ،چونکە کورد خاوەن هیچ دەستکەوت و شکۆیەک نەبووە ونابێ و دواى ئەو ماوەیە عەرەب بەویستى خۆیان مامەڵە دەکەن و بە شێوەیەک هیچ شکۆ و ڕێز و مافێک بۆ کورد لە کەرکووک ناهێڵنەوە .
دووەم ،، ئەوەى ئێستا یەکێتى وەک پۆستى پارێزگاى کەرکووک بەدەستى هێناوە ، خاوەن هیچ شکۆ و دەسەڵاتێک نابێت ، چوونکە هەم سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگا و هەمیش جێگرەکەى و یاریدەدەری ئەنجومەن، جێگری پارێزگار و چەندین پۆستی تری کارگێری و ئەمنی هەستیار هەموو رادەستى لایەنەکانى تر کراون واتا پارێزگارى کەرکووک لە ژێر فەرمانى عەرەب و شۆڤێنیەکان جوڵەى پێدەکرێت .
سێیەم ،، لەگەڵ ئەوەشدا بافل و یەکێتیەکەى بەو هەنگاوە ساویڵکانە وخیانەتکارانەى بەرامبەر بەکەرکووک ئەوەى کە دوژمنان و ناحەزان ویستیان بوو هێنایەدى ، هەر لە تێکدانى تەبایی ویەکدەنگى نێوماڵى کورد و زیاتر پەرتەوازەکردنى هێزولایەنە سیاسییە کوردەکانى کەرکوک.
بە شێوەیەکى گشتى ئەو هەنگاوەى یەکێتى نەک هەر کوردانە نەبوو ، بەڵکو تەنها بە ناو بەدەستهێنانى پۆستى پارێزگار بوو ئەویش بەهەموو ئەو سازشکردن و بەخشینى پۆست هەستیارەکان بۆ عەرەب و تورکمان ، جارێکى تر دەربڕینى ڕق و کینە بوو بەرامبەر کەرکووک و پارتى دیموکراتى کوردستان کە لە دیدى نەیارانى کەرکووک بە گەورەترین ئاستەنگ هەژمار دەکرێت چونکە سازش لە سەر شکۆ و ئیرادە و سەربەستى کەرکووک وکەرکووکییەکان و کوردستانبیوونى ئەو شارە نەکردووە و ناکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.