رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت نه دروشمه و نه به شان و باڵ هه‌ڵدا گووتنه ، به‌ڵكو ڕێباز و قوتابخانه‌ی خوڵقێنه‌ری مێژووه به خۆڕاگری ، خوێن به‌خشین ، قوربانیدان ،ئه‌نفال ،كیمیاباران و ئاوه‌ره‌یی و په‌نابه‌ر و گه‌له‌كۆمه‌كی و سه‌رما وگه‌رما و شه‌ونخوونی و خۆنه‌چه‌ماندن به‌رامبه‌ر دڕنده‌ترین دوژمنان و داگیركه‌ران و زڵهێزان له مێژوو دوێنی وئه‌مڕۆدا .
پارتی دیموكراتی كوردستان ،له‌و ساته وه‌ختانه‌ی نائومێدی و شه‌وه‌زه‌نگی نه‌یارانی كوردستان باڵی به‌سه‌ر كوردوكوردستاندا كێشابوو و هیوای هه‌ناسه‌دانی ئازادی نه‌مابوو ، وه‌ك مه‌شخه‌ڵ و تروسكایی رۆژ تاریكی و بهستهتهڵهكی نائومێدی گۆڕی به هیوای وخه‌بات و هه‌وری ڕه‌شی دوژمنان و ناحه‌زانی راماڵێ. ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه و مێژووییه‌كی پڕ سه‌وه‌ریی ڕێباز و قوتابخانه‌ی پڕشانازی نه‌ته‌وه‌یه‌كه نه‌ك ته‌نها له چوار چێوه‌ی حزبێك ، به‌ڵكو له پێناو ئازادی و ته‌بایی و یه‌كبوونی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رخودان و به‌گریكردن له دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو دا.
پارتی له‌و رۆژه سه‌ختانه‌دا له‌دایكبوو و دامه‌زرا ، بێ ئومێدی گۆڕی بۆ ئومێد ، تارێكی گۆڕی بۆ رووناكی ، بن ده‌ستی گۆڕی بۆ ئازادی ، بۆیه له پێناو پارێزگاریكردن و داكۆكیكردن له دۆزی ره‌وای نه‌ته‌وه‌یی كورد و به‌رگریكردن له خاك و نیشتیمانه‌كه‌ی دروستبوو ، پارتی مه‌شخه‌ڵی گه‌ش و هیوای نه‌ته‌وه‌یی كورد وكوردستانه ، له ساڵی 1946 و له دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهانی و خامۆشكردنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به رابه‌رایه‌تی باوكی ڕۆحی مسته‌فا بارزانی دروستبوو، له له‌هه‌مان رۆژیدشدا پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ،چاوی به دونیا ههڵنێاوه،پارتی ئه‌و قوتابخانه و كاروانه پڕ مێژووییه‌ی گه‌لی كورده كه دوای نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه خه‌باتی بێ وچان رۆژ به رۆژ له سه‌ر ئاستی كوردستان ،عێراق ، ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌بێ ، چونكه پارتی هه‌میشه به پێی هه‌ڵومه‌رجه‌كان و خوێندنه‌وه وردبینانه و ژیره‌كانی و پارێزگاریكردن له دۆزی و شوناسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ،له نێو دڵ نه‌ته‌وه و خاكی كوردستان ڕه‌نگ و ڕێشه‌ی داكووتاوه وهه‌رگیز خۆی به حزبابهتیی وپرسی كه‌سی سه‌رقاڵ نه‌كردووه و ته‌نها دۆزی نه‌ته‌وه و بهژوهندییه باڵاكانی نیشتمان نه‌بێت .
پارتی به ڕابه‌رایه‌تی بارزانی له دوێنی و ئێستاشدا ، هه‌میشه ڕۆڵی و باندۆری گرنگی هه‌بوو له پارێزگاریكردن له شوناسی كوردوكوردستان و مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد ، هه‌میشه خۆی به‌خاوه‌نی هه‌موو كوردێك له سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان زانیووه و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی هه‌ڵگرتووه و به ئهستۆگڕتووه و كاتێك له هه‌ر به‌شێكی كوردستان ، پێوستی به پشتیوانی هه‌بوو بێت ، ئه‌وا سه‌رۆك بارزانی پارێزه‌ری و داكۆكیكاری مافه‌ره‌واكانیان بووه ،پارتی خاوه‌نی ده‌یان داستانی مێژووییه هه‌ر له شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و گوڵان و تا راپه‌ڕین و پارێزگاریكردن له ئه‌زموونی كوردستان و شه‌ڕی تێكشكاندنی داعش و و داستانی پردێ و سحێلا و كۆبانێ و سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و شه‌نگاڵ و هتد .. له‌و پێناوشدا خاوه‌ن هه‌زاران شه‌هید و برینداره بۆ پاراستنی مێژوو و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ی كوردستان.
ئامانج و ستراتیژی دروستكردنی پارتی ، بۆ حزبایه‌تی و له سنوور و جوگرافیاییه‌كی دیاریكراو نه‌بوو ” به‌ڵكو خه‌بات له پێناو دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ته‌بایی و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مووان له ژێر یه‌ك ڕه‌شماڵی كوردایه‌تیی و كۆڵنه‌دان ئه‌ویش به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ، شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به‌ڕابه‌رایه‌تیی باوكی ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی كورد مسته‌فا بارزانی ،جگه له‌وه‌ی خه‌باتێكی چه‌كداری بوو له هه‌مانكاتیشدا په‌یامێكی سیاسی بوو بۆ هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌وه كورد له ژێر هیچ گه‌له‌كۆمه‌كی وفشارێك ده‌ستبه‌ردانی ئامانجهرهوكانی نابێت ، دوای 9 ساڵی له به‌رپاكردنی شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول گه‌وره‌ترین دهستككهوتی نه‌ته‌وه‌یی كه ئه‌ویش ڕێككهووتننامهی 11ی ئاداری 1970 و ئۆتۆنۆمی بوو توانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ناچار بكات ددان به مافی گه‌لی كورد دابنێت ، دواتر دوای 21 ساڵی ساڵی پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی و بانگه‌وازی بۆ هه‌ڵبژاردن و به دامه‌زراوه‌یكردنی دامودهزهگانی هه‌رێمی كوردستان توانی گه‌لی كورد بكاته خاوه‌ن په‌رله‌مان ، حكوومه‌ت و قه‌واره‌ی فیدڕاڵی و ئینجا ساڵ به ساڵیش سیمای كوردستان له گوندێكی گه‌وره‌وه بگۆڕێت بۆ شارێكی مه‌زنی و ئێستاش وڵاتێكی مه‌زن و ئینجا له ڕووی په‌یوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسییهكانیشهوه ، كوردوكوردستان بگه‌ێنێته لووتكه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان و وه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری هه‌یه و ماڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت .
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Prev Post