نووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامینووری مالیكی، ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیعێراق نوری مالیکی به‌غدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدا راگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (24ـی تشرینی یه‌كه‌م / ئۆكتۆبه‌ر) به‌شێك له هێزه براوه‌كانی شیعه له هه‌ڵبژاردنی (10ـی تشرینی یه‌كه‌م) له ماڵی نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ ده‌بنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه رایگه‌یاند، جیا له ره‌وتی سه‌در، ته‌واوی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ماڵه‌كه‌ی مالیكی له به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌مه داوا له حزب و هاوپه‌یمانێتییه براوه‌كانی كورد و سووننه‌ش كراوه كه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار بن، هێشتا دیار نییه كه به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا.
ئه‌و سه‌رچاوه جه‌ختیكرده‌وه، ره‌نگه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكات، به‌ڵام یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كه ئایا پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شدار ده‌بێت یاخوود نا، به‌هه‌مان شێوه لایه‌نه سووننه‌كانیش بۆ ئه‌مه یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، جگه له ره‌وتی سه‌در، ته‌واوی لایه‌نه شیعه‌كان له ماڵی مالیكی له به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ره‌وشی دوای هه‌ڵبژاردن و تاوتوێكردنی ئه‌و واده‌ی كه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پێداچوونه‌وه‌ی سكاڵاكان دایناوه.
روونیكرده‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردانه بۆ ته‌واوبوونی ئه‌و (72) كاتژمێره‌ی كه كۆمیسیۆن بۆ ئهژماردنهوهی ده‌ستی ده‌نگه‌كان دایناوه، دوای ئه‌وه لایه‌ن براوه‌كان چۆن قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.