سبەینێ نەوتی سپی لە دوو ناوچەی سلێمانی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی لە هەردوو قەزای ماوەت و شارباژێڕ دەستپێدەکات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە نەوتی سپی لە قەزاکانی شارباژێڕ و ماوەت دابەشبکرێت، نرخەکەشی بۆ 200 لیتر 55 هەزار دینار دەبێت.

ڕێنمایی هاوڵاتییانیشی كردوووە، “پێویستە هاوڵاتی لەگەڵ کارتی زیرەکدا، کارتی نیشتمانی، یان پێناسی باری شارستانی، یان ڕەگەزنامەیان پێبێت، بەپێچەوانەوە بەشە نەوتی پێنادرێت”.

ماوەی چەند ڕۆژێکە حکومەتی هەرێم لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستی بە دابەشکردنی نەوتی سپی کردووە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.