سروشتی سیاسەت و دیپلۆماسی!


حامید گەوھەری:


بە وردبوونەوە لە دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست و دەستێوەردانەکانی ئێران لە ھاوکێشە سیاسییەکانی وڵاتانی دراوسێ و پەل ھاویشتنی بۆ وڵاتانی ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و تەنانەت ئەوروپا، سیاسەت و دیپلۆماسیی جیھان حوکم دەکات کە ئەمریکا، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعودی و بەشی زۆری وڵاتانی ئەوروپی و کەنداو کە ئاسایش و بەرژەوەندیی ئابوورییان لە مەترسی کۆماری ئیسلامیی ئێران دایە، لەگەڵ سەربەخۆیی باشوری کوردستان ھاودەنگ بن.
ئێران دەیەوێ و ھەوڵدەدات شۆڕشی ئیسلامی شیعە بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە بە کەمینە، یان زۆرینە، حکومەت لە دەست ڕێبەرانی سوننە دایە. ئەمریکا، ئیسرائیل، سعودی و ئەو کۆمەڵە دەوڵەتانەی کە بەرژەوەندیان لەو شێوازە حوکمڕانیەدا نییە، ناتوانن دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قەبووڵ بکەن و ئەو دەوڵەتانە ناچارن بۆ لێدان و چەقاندنی ئێران، بیر لە چارەنووسی نەتەوەی کورد لە چوارچێوەی سەربەخۆیی باشوری کوردستان بکەنەوە.
بەو کردەوەیان، ئەو دەوڵەتانە لەلایەک، بازاڕێکی نویی ئابووری جیھانیی بۆخۆیان دەکەنەوە و لە لایەکی تردا، دۆستێکی ھاوکێشە بۆخۆیان دەستەبەر دەکەن و گۆڕان بەسەر سنوری دەسەڵاتی ئێران لە ڕۆژئاوای ئێران پێک دێنن.
بەم خەریتە نوێیە، خەونی کورد و خەونی پرۆژەی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستی نوێی، ئەمریکا و بەشێکی زۆری خوازیارانی بەجێ دەگات.
بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەو پرۆژەیە، یەکەم ھەنگاو پشتگیریی تێکڕای کوردانی باشورە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە حکومەت و سەرۆکایەتی ھەرێم بە توانایەکی زیاتر، بە گوێرەی یاساکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، زاری نەیارانی سەربەخۆیی کوردستان ببەستن و پڕۆژەی ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاستی نوێ بخەنە بواری جێبەجێ کردن!

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.