هەرێمی کوردستان و بەغدا وقەیرانی متمانە
سەگڤان هالو
لەم ماوەیەدا کۆمەڵێک ڕاپورت و لێدوانم بینی کە زوربەیان جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە هەرێمی کوردستان بچێتە ژێرباری ئەو بڕیارە سیاسیەی کە دادگای ئیتیحادی فیدڕالی لە دژی هەرێم دەری کردووە سەبارەت بە ڕادەستکردنی تەواوی دوسیەی نەوت و غازی سرۆشتی بە ناوەند
هەموومان دەزانین کە لە عیڕاقدا ئیڕادەیێکی سیاسی سەربەخۆ بوونی نیە ودەوڵەتی هەرێمی هەیە فەرمانیان پێدەکات و بڕیارەکان دژی هەرێمی کوردستان دەردەکەن ئەمە لە لایەک
لە لایێکی تریشەوە زور ڕۆن ئاشکرایە کە هندێ قەوارە و کوتلەی سیاسی لە عیڕاقدا ناسراون بە بەرەی ئێران
ئەمانە هەر لە ساڵی 2014 وە تاکۆ ئەمڕۆ بەردەوامن لە دژایەتی کردنی دەستەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان کە پاڕتی وبارزانی پێشەنگن تێیدا
کەواتە ئەزمۆنێکی باش هەیە لە لایەن سەرکرایەتی سیاسی هەرێمەوە لە گەڵ هەموو ئەو قەوارە سیاسیانەی کە ئاماژامان پێدواون بە تایبەت پارتی و بارزانی لە مەرام و ئەجندای سیاسی ئەوان زور حاڵیە
هەروەها غیابی ئەقڵیەتێکی سیاسی دیموکراسی کە بتوانێت بەرامبەرەکەی قەبۆڵ بکات بە هەموو تایبەتمەندیەکانەوە
ئەمەش وادەکات کە قەیرانی متمانە بێتە ئاراوە
هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق مامەڵەی لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدادا کردووە وە ئەوە بەغدا بووە و بەعدایە تا ئێستاش بە جورەها شێواز سیاسی،ئابوری و دارایی، سەربازی،هتد پەلاماری هەرێمی کوردستانی داوەوەو
تاکە ئامانجیشیان لاواز کردن و دواتر لە نێو بردنی ئەم ئەزمونە فیدڕالیەیە کە هەیە
بەغدا دەیان مادەی دەستوری هەمیشەیی پێشێل کردووە و لەسەرۆی هەموشیانەوە مادەی 140ی دەستوری هەمیشەیی کە دەبا پێش ساڵی 2007 زایینی یەکلایی کرابایەوە
بەڵام تا بە ئەمڕۆ وەک مەرکەبی سەر کاغەز ماوەتەوە و بەس
کەواتە ئەوە هەرێمە مافی هەیە سکاڵا لەسەر بەغدا تومار بکات نەک پێچەوانەکەی
ماڵت کە شوشە بێت نابێت بەرد بگریتە پەنجەرەی خەڵکی دیکە
لێرەوە دەگەینە ئەم ڕاستیە ئەویش ئەوەیە کە ئەوەی دادگای فیدڕالی دەیکات ئەمڕۆ شتێکی سیاسیە و بڕیارەکانیشی تەواو سیاسین و دەستێکی دەرەکی لە پشتەوەیە بۆ چۆک داهێنان بە ئیڕادەی سیاسی دەستەڵاتی سیاسی هەرێم
بۆیە هەرێم دەبێ بە شێوەیێکی دیبلوماسیانەو سیاسیانە مامەڵە لە گەڵ ئەم بڕیارەدا بکات و بە هیچ شێوەیێکیش نەچێتە ژێر باری بڕیاری دادگایێکی لەم چەشنە کە ئیڕادە یێکی سیاسی سەبەخۆی نیە و ئەجندای سێاسی دەرەکی بە ویست ئارەزۆی خویان بەکاریدەهێنن بەو پێییەی کە لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.