سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لەڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەتدا یەكەمە

سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم لەڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەتدا یەكەمە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوەو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش پارێزگای سلێمانی بە پلیە یەكەم دێت لەبەشداریكردن لەپرۆسەكە.

ئەمڕۆ 8ی 10ی 2021 لەسەرتاسەری عیراق بەهەرێمی كوردستانەوە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو، دوای كۆتایهاتنی پرۆسەكەش كۆمسیۆن رێژەی بەشداری لەدەنگدانی تایبەت بڵاوكردەوە.

بەپێی داتاكانی كۆمسیۆن، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پارێزگای سلێمانی لە رێژەی بەشداریكردن لەپلەی یەكەمدایەو 78% بووە، هەولێر 75%، دهۆك 69%، كەركوكیش 62.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.