سلێمانی پێویستی بە حۆکمێکی تەندروست و دادپەروەری وەک ھەولێرە….

ھشیار شکاک خورشید

یەکێتی دوای رووداوەکانی ھەشتی تەمموز بە تەواوی خۆی ئینتیحار کردووە بەرامبەر حکۆمەتی ھەرێم تاوەکۆ لاواز و بێ دەسەلاتی بکات ھەر چیش لە دەستیان ھاتبێت درێخیان نەکردووە بۆ ئەو مەبەستە ، تەنانەت وای لێ ھاتووە رۆژانە لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان کارە خراپەکانیان دەبینین و دەبیستین ، رۆژێک بانکەکان تالان دەکەن ، رۆژێکی تر پارەی سەد مەتری سلێمانی دەخوون ، یەکێکی تر پارە لە بارزگانەکان وەردەگرن ، رۆژێکی تر بووجەی نەخۆشخانەکان دەبەن ، رۆژێکی تر پارەی کۆمپانییەکان دەخوون ، ئەوی تر خەلک تیرۆر دەکەن ، رۆژێک خەلک دەستگیر دەکەن ، رۆژێکی تر ھەل دەکۆتنە سەر تاپووی چەمچەمال ، رۆژێکی تر پارە لە سنورەکان دەبەن ، یەکێکی تر خەلک دەرفێنن ، رۆژێکی تر بەشداری لە دانیشتنەکانی حکۆمەت نەکەن ، سەرەرای ئەوەش ھەستیان بە کەمترین بەرپرسیاریەتی نەکردووە نە بەرامبەر خەلکی خۆیان ، نە بەرامبەر خاکی خۆیان ، نە بەرامبەر خوێنی شەھیدان ، نە بەرامبەر دەسکەوتەکان کورد ، کە چەندین شۆرەش و قوربانی لە پێناو دروستکردنی ئەمروو دراون ، بەردەوام بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی خۆیان لە پێش بەرژەوەندی خەلکی کوردستان داناوە ، ھیچ کاتێک خۆیان بە خاوەنی قەزیە و دەنگی رەوای کورد نەبینیوە ،ئەو پۆست و ئیمتیازیانەی کە ئەوان بەرێوەی دەبەن لە جێگای ئەوەی لە خزمەتی خەلکی سلێمانی بن بە داخەوە کردوویانە جێگای ململانێ و سەر ئێشە بۆ کورد و کوردستان .

یەکێتی نیشتیمانی بە درێژایی مێژوو وەک بۆکەلەیەک بووە بە دەست ولاتانی دراوسێووە ھەمیشە ولاتانی دۆژمن بۆ جێ بەجێ کردنی پلان و بەرنامەکانی خۆیان لە کوردستان بە یەکێتی ئەو پلان و بەرنامەیان جێ بە جێ کردووە بۆیەش کاتێک یەکێتی رووبەرووی ھەر کێشەیەک دەبێتەوە وەک کەلتۆرێکی ھەمیشەیی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەنا دەبەنە بەر ولاتانی دراوسێ لە سەرووی ھەمووشیانەوە ئێران بەلام زۆر جاریش کار و کردەووەکانی یەکێتی نیشتیمانی ئەوەندە کەلفامانەن تەنانەت ولاتانی دراوسێش ناتوانن ببنە دەرمانی دەردی ئەوان لە بەر ئەوەی یەکێتی نیشتیمانی زۆر کات لە جیاتی ئەوەی لە ناوخۆ کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات مخابن روو لە دەرەوە دەکات لە دەرگای ئەو لایەن و ولاتە دەدات کە ناتوانێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات جا چ بگاتە ھی ئەوان وەک ئەوە وایە فشارت بەرز بێت بچی حەبی پەنادولی سەرئێشە بخووی چۆن دەبێت رێگایەک بگریت کە نازانێت بەرەو کۆێ دەروات .

بۆیە پێویستە یەکێتی نیشتیمانی واز لە کارە کەلفام و چەتەگەریەکانی خۆی بێنێت چی دیکە نەھێلن خەلکی سلێمانی باجی ململانێی سیاسی ئەوان بدات و ببنە قوربانی کارە خراپەکانیان چۆنکە خەلکی سلێمانی ئێستا ھۆشیار و ئاگادارن دەزانن کە سلێمانی پێویستی بە حۆکمێکی تەندروست و دادپەروەری وەک ھەولێر ھەیە تاوەکۆ ھەست بە ئارامی و ئاسودەیی بکەن نابێت چی دیکە یەکێتی نیشتیمانی لە رێگایەکی ونبوودا بروات و لە دەرگای ھەلە بدات پەنا بۆ لایەن و ولاتێک ببات کە ناتوانێت چارەسەری کێشەکانیان بکات چۆنکە دەبێت بزانن ئەو دەرمانەی کە ئەوان بەدوایدا دەگرێن لە بارەگای بارزانییە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.