سه‌رۆك بارزانی و كۆنگره ‌و خه‌می داهاتوویی نه‌ته‌وه‌ و نیشتیمانه‌كه‌ی ..


رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی:


له‌ سه‌ره‌تای مه‌شخه‌ڵ و به‌رخودانه‌كانی كورد ئامانج و ستراتیژی رزگاری و به‌ده‌ستهیێنانه‌وه‌ی مافه‌زه‌وتكراوه‌كان و ژیانی سه‌ربه‌ست ژین بووه‌ و ڕێبازی بارزانی و هه‌نگاوه‌كانی و پارتی به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی پشت به‌ پشت و قۆناغ به‌ قۆناغ ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌یان تا گه‌یشتن به‌ ئامانج ره‌واكان سه‌ره‌رای هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان به‌ پشتیوانی خوا و گه‌لی كورد گه‌یاندۆته‌ قۆناغی ئه‌مڕۆمان كه‌ به‌ هیواو ئومێدی گه‌وره‌ ده‌روانه‌ سیاسه‌ت و دووربینی پارتی و بارزانی .
مێژوویش ئه‌و راستییه‌ی سه‌ڵماندووه‌ كه‌ هه‌رگیز پارتی و كوردایه‌تی و بارزانی لێك جودا ناكرێنه‌وه‌ و یه‌ك ڕێگه‌ و مه‌به‌ستن بۆ سه‌رفراز و شكۆمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌له‌ گشت قۆناغه‌كانی خه‌بات و به‌رخودانی ده‌ریاییه‌ك خوێنی ڕشتووه‌ و به‌رگه‌ی گه‌له‌كۆمه‌كی نێوده‌وڵه‌تی وهه‌ڕێمایه‌تیی ونێوخۆیی گڕتووه‌ ووه‌ك چیا به‌رز وپۆڵاینه‌كان خۆڕاگربووه‌ ، بۆیه‌ ستراتیژ وبه‌رنامه‌ی پارتی هه‌ر له‌دامه‌زراندنییه‌وه‌ تا به‌ ئه‌مڕۆ كه‌ به‌ره‌وه‌ به‌ستنی 14هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێت ستراتیژییه‌كی نه‌گۆره‌ له‌ رووی سازش نه‌كردن له‌ سه‌ر مافه‌ نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانه‌كان و له‌ هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ به‌ستنی هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك گۆرانكاری گرنگ و ده‌سكه‌وتی گه‌روه‌ به‌دیهاتوون و له‌گه‌ڵ پارێزگاریكردن له‌و كه‌لتوور وستراتیژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ ڕێبازی بارزانی و كوردایه‌تیی هه‌یبووه‌ به‌رده‌وامه‌ .
مێژوو وچاره‌نووسیش بووه‌ هه‌میشه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان و بریاره‌ گرنگه‌كان هه‌رده‌م به‌ ئه‌ستۆی پارتی و بارزانی بووه‌ ، سه‌رچاوه‌كه‌شی بۆ ئه‌و بیروباوه‌ر و متمانه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌ شێوه‌یه‌كی گه‌لی كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی و پارتییان وه‌ك ثێشه‌نگ و ئاڵاهه‌ڵگره‌.
چونكه‌ به‌كرده‌وه‌ نه‌ك دروشم پارتی و بارزانی مه‌شخه‌ڵگری كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیخوازی و به‌خودانه‌ ، ئه‌مڕۆش كه‌به‌ره‌و كۆنگره‌ی 14ی پارتی هه‌نگاو ده‌نێین وه‌ك هه‌میشه‌ بارزانی سه‌رپه‌رشتی به‌ستنی هه‌موو كاره‌كانی ده‌كات و رۆحێكی پێشمه‌رگانه‌ و بیروهزرێكی نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری و نیشتمانپه‌وه‌رانه‌ قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیی دوای 76 ساڵ خه‌بات و به‌رخودانی بێ وچان ده‌باته‌ قۆناغێكی نوێی خه‌بات و له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌مان و له‌گه‌ڵ چه‌ندین وانه‌ی كوردایه‌تی و پارتی وه‌ك قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و هه‌روه‌ها گێرانه‌وه‌ ئه‌و بنه‌ما و مێژووه‌ پڕشانازییانه‌ كه‌ پارتییان وه‌ك چیایه‌كی پۆڵایین به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنان و نه‌یارانی به‌ سه‌ربڵندی هێشتۆته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بنه‌مای كوردپه‌وه‌ری و كوردایه‌تیی له‌ جیاتی حیزبایه‌تی به‌رته‌سك و به‌رژوه‌ندی شه‌خسی له‌وه‌ش گرنگر ئه‌و راستییه‌ كه‌ بارزانی و پارتی موڵكی هه‌موو كورد وكوردستانه‌ ، ناكرێت ڕێگه‌ به‌ كه‌سانێك بدرێت كه‌پارتی و بارزانی له‌ پێناو به‌رژوه‌ندی شه‌خسی و گه‌یشتن به‌ حه‌زوئاره‌زوه‌كانیان و پۆست و پایه‌ به‌كار بێت به‌ڵكو پارتی و بارزانی ئه‌و ڕێبازه‌یه‌ كه‌ خاكه‌ڕێی و خزمه‌تكاری و داكۆكیكاری هه‌موو چین وتوێژكانه‌ به‌ بێ جیاوازی و ڕه‌شماڵێكه‌ بۆ كوردستانپه‌وه‌ری و هه‌موو قوتابیان و دڵسۆزانی ئه‌م قوتابخانه‌ وپارته‌ تێكۆشه‌ره‌.
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو حیزب ولایه‌نه‌كانی تری كوردستان ، عێراق و ناوچه‌كه‌ چه‌نده‌ ته‌مه‌نی زۆر و به‌ره‌و هه‌ڵشكان بچێت ئه‌وا زیاتر لاوتر و به‌تواناتر ده‌بێت و ئاستی جه‌ماوه‌ری و متمانه‌یی به‌رفراوانتر ده‌بێت ئه‌وه‌ش ئه‌و ستراتیژ و بیرباوه‌ره‌ پته‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ی كوردایه‌تیی و ڕێبازی بارزانییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گڕتووه‌ له‌ پیناو به‌ده‌سهێنانی مافه‌ره‌واكانی كورد وكوردستان وهه‌روه‌ها خۆی له‌ خواپه‌رستی و نیشتمانپه‌وه‌ری و نه‌ته‌وه‌په‌وه‌ری ده‌بینێته‌وه‌ . هه‌مووئه‌مانه‌ پێمان ده‌ڵێن كه‌ بارزانی و پارتی و كۆنگره‌ و كوردایه‌تیی له‌یه‌كتر جودا ناكرێنه‌وه‌ ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.