موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی له باره‌ی هێرشكردنی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوكرده‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كاره به ئامانجگرتنی عێراقه.
سه‌در په‌یامه‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: “به ئامانجگرتنی لایه‌نێكی دیاری وڵات، به ئامانجگرتنێكی روون و ئاشكرای عێراق و گه‌ل و ئاسایش و سه‌قامگیرییه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “ئه‌و كاره گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ حاڵه‌تی فه‌وزا بۆ ئه‌وه‌ی هێزه ناده‌وڵه‌تییه‌كان كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، جارێكی دیكه عێراق له ژێر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و توندوتیژی بژی و مه‌ترسی بخاته سه‌ر وڵات و ببێته هۆی رێگه‌خۆشكردن بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی”.
سه‌در به پێویستیشی ده‌زانێت كه سوپا كۆنتڕۆڵی دۆخه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت و ده‌ڵێت: ” پێویسته له‌سه‌ر سوپا نهبهردهكهمان و هێزه ئه‌منییه‌كان پاڵه‌وانه‌كان، كۆنتڕۆلی دۆخه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق به به‌هێزییه‌وه بگه‌ڕێته‌وه”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.