سوبەهی ئەڤ دەڤەرە دێ نەفتا سپی وەرگرن ……

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/12/2022، قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن لە راگەیاندراوێکدا هاووڵاتییانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی نەوتی سپی لە ناوچەکە دابەشدەکرێت و ئەمەش کۆتا کاروانی نەوتی سپییە لەو قەزایە.

ئەوەش خراوەتە روو: “پێویستە هاووڵاتییان کارتی سوتەمەنی (پێنجوێن کۆدی 283) و کۆپی ناسنامە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی تری فەرمییان پێ بێت بۆ وەرگرتنی نەوت”.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 103 هەزار و 500 دینارە، بڕەکەشی 200 لیترە.

بە بڕیاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان و دەرەوەی شار دابەش دەكرێت و هەركات تەواو بوو، دەگاتە ناو شارەكانیش.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.