سوریا، ئەمریکا دەیان زیندانی داعشی گواستووەتەوە بنكەیەكی سەربازی

سوریا: ئەمریکا دەیان زیندانی داعشی گواستووەتەوە بنكەیەكی سەربازی

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا دەیان چەکداری دەستگیرکراوی داعشیان لە قامشلۆوە گواستووەتەوە بۆ بنەکەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە ناوچەی شەدادییە.

بەوتەی ئاژانسی سانا، “هێزەکانی ئەمریکا 60 چەکداری دەستگیرکراوی داعشیان لە قامشلۆوە گواستوەتەوە بۆ حەسەکە، تا ئێستا دیار نییە هۆکاری گواستنەوەکە بە فەرمی چی بووە”.

بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە، “ئەو چەکدارانەی داعش ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێدراوە، پاشان بە دوو هێلیکۆپتەر گواستراونەتەوە”.

سانا ڕایگەیاندووە، “ئەو چەکدارانەی گواستراونەتەوە هەڵگری ناسنامەی عێراقی و سعودی و تونسین.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.