سوودی ئاوی لیمۆ چین کە بەجەستە دەگەیەنێت

ئاوی لیمۆ بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی سوودی جیاواز بە جەستە دەگەیەنێت و لە وشکبوونەوە و ماددە ژەهراوییەکان رزگاری دەکات.

ماڵپەڕی هێڵس لاینی ئەمریکی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، زۆرێک لە ڕێستۆرانتەکان ئاوی لیمۆ پێشکەش بە سەردانکەرەکانیان دەکەن، هەندێک کەسیش لەبری چا و قاوە رۆژەکەیان بە ئاوی لیمۆ دەست پێدەکەن، ئەمەش بە هۆی ئەو سوودانەی کە بەجەستەی دەگەیەنێت، لەوانەش:

جەوستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت:

خواردنەوەی ئاو باشترین شلەیە بۆ ئەوەی لەوشکبووەنەوە بتپارێزێت، بەڵام هەندێک کەس هەن بە تەنیا حەزیان لێی نییە، بۆیە لەگەڵ لیمۆدا دەیخۆنەوە، ئەمەش وا دەکات زیاتر بخۆنەوە.

سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین C :

لیمۆ برێکی زۆر ڤیتامین Cتێدایە، کە ماددەی دژە ئۆکسانی تێدایە یارمەتی خانەکان دەدات بەدوور بن لە مادە ژەهراوییەکان، ڤیتامین C مەترسییەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵدەی دەماخ و فشاری خوێن کەمدەکاتەوە.

یارمەتی کەمکردنەوەی کێش دەدات:

مادەی دژە ئۆکسان تیایدا کاریگەرییە خراپەکانی بەرزی گلوکۆز و کێشەکانی زۆری ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە، ئەمەش مەترسی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو کەم دەکاتەوە.

کوالێتی پێست باش دەکات:

ڤیتامینC کە لە لیمۆدا هەیە پێست لە وشکبوونەوە، نیشانەکانی هەڵکشانی تەمەن، زیانەکانی خۆر دەپارێزێت.

پەرە بە کرداری هەرسکردن دەدات:

هەندێک کەس کاتێک ئاوی لیمۆ دەخۆنەوە بۆ ئەوەی دووربن لە قەبزی، خواردنەوەی ئاوی لیمۆی نیمچە گەرم یارمەتی جوڵەی کرداری هەرس دەدات و چالاکی دەکات.

بۆنی دەم خۆش دەکات:

دەتوانی بە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ بۆنی ناخۆشی دەم نەهێلیت بەتایبەت لە بەیانیاندا، ئاوی لیمۆ لیک و ئاوی ناودەم باشتر دەکات و وشکبوونەوەی دەم ناهێڵێت.

ڕێگە دەگرێت لە بەردی گورچیلە:

ئەو ترشەی لە لیمۆدا هەیە، لە بەردی گورچیلە دەتپارێزێت، بۆیە باشتر وایە ڕۆژانە ئاوی لیمۆ بخورێتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.