سوودەکانی شیر و خورما پێکەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ چین؟

سوودەکانی شیر و خورما پێکەوە لەسەر گەدەی بەتاڵ چین؟

1-خواردنی شیر و خورما پێکەوە ژەمێکی تەواوە بۆ لەش و پێکهاتەی خۆراکی وزەبەخش دەدات بە جەستە و بەرگری لەش بەهێز دەکات دژی کەم خوێنی و مێشک هێور دەکاتەوە و وزە دەدات بە لەش لەڕێگای چالاککردنی گەشەی خانەکان و نەهێشتنی تەمەڵی و سستی.

2-باشترین چارەسەرە بۆ گرفتەکانی ئامێری هەرس وەک قەبزی یان ژەهراوی بوونی ڕیخۆڵە و گەدە.

3-پارێزگاری لە ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن دەکات بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ تەواو کەمدەکاتەوە، چونکە ڕێگانادات دەمارەخانەکان بگیرێت.

4-ئاستی یەکسانی هۆڕمۆنەکان ڕادەگرێت و توانای سێکسی هەردوو ڕەگەز زیاد دەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و فۆسفۆڕ.

5-ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە زیادکردنی شیری دایک و پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی کۆرپەلە.

6-پشتیوانی لە مۆخ و مێشک دەکات و خانەکانی بەهێز دەکات، لە نەخۆشی بیرچوونەوە یان کەمی ئاستی بینین لە شەو دەتپارێزێت.

7-یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی کێش و توانەوەی چەوری کۆبۆوە بەشێوەیەکی خێرا.

8-لەش دەپارێزێت دژی نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و جۆرەکانی، چونکە ڕێژەی دژە ئۆکسانی زۆرە.

9-یارمەتی گورچیلە دەدات و دەیپارێزێت لە دروستبوونی بەرد و نەخۆشیەکانی میزەڵدان.

10 لەهەمانکاتدا ئامێری هەناسەدان لە کۆکە و تەنگەنەفەسی و هەوکردن دەپارێزێت.

11-ددانەکان لە کلۆربوون و هەوکردن و دروستبوونی بەکتریا دەپارێزێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.