زێ بادینان
لە سەر فەرمانی بەرێز بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران عقیدی ماف پەروەر( سەران لطیف نجم ) دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیوی چەند قوتابیەك لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک لە شاری سۆران کە یاری بە چەکی جۆری (دەمانجە) دەکەن پۆلیسی ناوشاری سۆران دوای ناسینەوەیان توانیان گشت تۆمەتباران کە ژمارەیان شەش کەسە دەستگیر بکەن و ڕایانگەیاند کەوا دڵنیایی دەدەن بە هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سۆران کە رێگا نادەن هێچ کەسێک ئارامی شار بشیوێنێت
بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران
١٣ی ١١ی ٢٠٢١
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.