به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له سۆران، له رووداوێكی ته‌قه‌كردن دوو كه‌س بریندار بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری سۆناتا ده‌ستڕێژی گوولـله‌ی له پیكابێك كردووه، كه دوو سه‌رنشینی تێدابوو، هه‌ردووكیانی بریندار كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، هه‌ردوو سهرنشنهكانی ناو پیكابه‌كه بریندارن كه یه‌كێكیان گولـله به‌ر قاچی كه‌وتووه.
روونیكرده‌وه، برینداره‌كان گوازرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران، له‌وێ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێت، یه‌كێكیان ره‌نگه ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردن.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندی به كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.