سیاسەتی ئاو وکەش و هەوا لە روخاندنی عیراق

نەوزاد محەمەد

لە ئەنجامی ڕکابەری دێڕین و ماوە ماوە شەری خوێناوی، چ لەسەر بنەمای نەتەوەیی یان مەزهەبی، وڵاتانی ناوچەکە لە ململانێیەکی بەردەوام دا بوونە، بە تایبەت هەر سێ دراوسێ عیراق و تورکیا و ئێران.

ڕکابەریەکانی نێوان دەوڵەتی ئیسلامی و فارسی، دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی، عیراق و ئێران، ململانێی سیاسی بەردەوام لە نێوان هەرسێ وڵات.
جگە لە پەیمانی سیڤەر و سنورەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە بۆ تورکیا زۆر گرنگە.

یان هەر سێ وڵات بە یەک سیاسەت لە دژی نەتەوەکانی تری ناوچەکە ڕاوەستاون.

لەم قۆناغەدا، وەکو روون و ئاشکرایە، تورکیا و ئێران سیاسەتی ئاو لە دژی عیراق بەکاردەهێنن، تورکیا بە بیانوی دروست کردنی ژمارەیەک بەنداو ئاوی لەسەر عیراق گرتەوە، ئێران بە لای خۆیەوە ڕێڕەوی رووبارە بچوکەکانی گۆڕی ئەوانەی لە خاکی ئێرانەوە دەهاتنە ناو خاکی عیراق کە سەرچاوەیەکی گرنگی ئاو بوون.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ماوەیەکە دوو دیاردەی نوێ لە ناوخۆی عیراق سەریان هەڵداوە، کە گومان دەکرێت دەستی لە پشتەوە بێت و جۆرە سیاسەتێکی نوێ بێت لە دژی عیراق.

یەکەمیان دیاردەی مردنی سەرچاوەی ماسی لە ناو رووبار و دەریاچەکانی عیراق، بە تایبەت لە دەریاچەکانی باشوور کە ئەم دەریاچە و سامانی ماسی دەماری ژیانی خەڵکی باشوری عیراقن.

دووەمیان دیارەی خۆڵ بارین، بە تایبەتی لەم ساڵەدا زیادی کردووە، کە پێشتر حالەتی خۆڵ بارین لە عیراق بەو جۆرە نەبووە.

بۆیە گومان لەوە دەکرێت کە ئەم هەردوو دیاردەیە ئاسایی و سروشتی نەبن و دەستی لە پشتەوە بێت.

گرتنەوەی ئاوی روووبارەکان دەبێتە هۆی نانەوەی کێشەی گەورەی سروشتی و ئابوری لە عیراق و بە تایبەت لە ناوەڕاستی عیراق.

ئەنجام، ووشک بوونی رووبارەکان، لە ناوچونی هەزارەها دۆنم لە زەوی گشتوکاڵی، لە ناوچونی سامانی ماسی.

بە هەمان شێوە، لە باشورەوە، دیاردەی لە ناوچونی سامانی ماسی و پیس بوونی سەرچاوە ئاویەکان، زیانێکی گەورە بە لایەنی ئابوری و سروشتی دەگەیێنێت.

دیارەی خۆڵ بارین، هۆکارێکی ترە بۆ ئەوەی عیراق توشی کێشەی زۆرتر بکرێت و زووتر بەرەو ووشک بوون و بە بیابان بون بڕوات.

لە کۆتاییش دا ژیان لە ناوەڕاست و باشوری عیراق ئەستەم دەبێت، خەڵکی ئەم ناوچانە ناچار دەبن روو لە ناوچەکانی تر بکەن و دۆخێکی مرۆیی نالەبار لە عیراق دروست دەبێت.

بێ گومان ئەو کات هیچ شتێک لە عیراق نامینێت بە ناوی سەرەری وڵات و حکومەت و دەستهەڵات، بەڵکو عیراق دەبێتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ دەست تێوەردان.

وڵاتانی ناوچەکە رێک ئەمە مەبەستیانە، هەر یەکە و بەلای خۆیەوە و بۆ خۆ خزاندنە ناو عیراق، ئامادەیی دەردەبڕێت بۆ پێشکێش کردنی هاوکاری مرۆیی.

تورکیا هەوڵی گەیشتن بە موسل و کەرکوک دەدات، سنورەکانی دەوڵەتی عوسمانی.

ئێڕان هەوڵ دەدات بگاتە ناوچەکانی باشوور، خاک و نەوت و سنورە ئاویەکان، خەونەکانی دەوڵەتی سەفەوی.

تەنها یەک هەنگاو ڕێگر دەبێت لە بەردەم سیاسەتی ئەم وڵاتانە، ئەویش کە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی ڕێگە چارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری دۆخی عیراق دابڕێژێت، بە لەبەر چاو گرتنی مێژووی نەتەوەکان و مافە ڕەواکانیان.

عیراق بە سیستەمێکی حوکمڕانی گونجاو بونیاد بنێتەوە، کە جارێکی تر توشی کێشەی مەزهەبی و ململانێی ناوخۆیی نەبێت و هەروەها رێگر بێت لە دەستێوەردانی دەرەکی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.