سیاسەتی ڕقاوی و دژایەتی دراوسێکانمان
پەری محەمەد
شانسی ئێمەی کورد وایە راست بە دوژمن دەور دراوین ھەموویان گەورەبونی ئێمە بە مەترسی دەزانن بۆ سەر خۆیان بۆیە ھەر جارەو بە بیانوێکی بێ مانا شەری مالەکانیان دێنە ھەرێمەکەی ئێمە نازانم ئەو ھەموو رەقەی تورک و فارس و عەرەب جگە لە شەرفرۆشتن چی ترە؟! ئیران لە عیراق و ناوچەکە دۆراوە تورەیەکەی دەکاتە درۆنێکەوە لە ریگای ھێزە بەکریگیراوەکانی دێت ئارامی ھەولێری پێ تیک دەدات تورک دەیان کێشەی ناوخۆی ھەیە بۆ چەواشەی رای گشتی تورکی ھەر جارەو بە بیانوی پەکەکە دەیان خروقاتی نابەجی دەکات عەرەبی عیراق بەو بودجەو پارە زۆرەی نەوت ناتوانن دوو شەقامی مەعقول دروست بکەن دێن لە دەیان ریگاوە لە بەغداد کێشە بۆ مافەکانی ئێمە دروست دەکەن لە کاتیکدا ئێمە ئامادەین دۆستی باش بین ئەوان خۆزگە بە مەرگمان دەخوازن گوناحی ئێمە چیە کەوتوینەتە نێوان ئەو ھەموو بەرداشە سەر شۆری و مردن بۆ ئەوانەی چاویان بە پێشکەوتنەکانی ئێمە ھەڵنایەت بۆیە یەکریزی و تەبایی و کۆکردنەوەی ناوماڵی کوردی ھۆی بەھێز بونمانەو تەنھا چارەسەرە بۆ لە گۆڕنانەی خەونی دوژمنەکانمان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.