سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کایەی سیاسەتە نێودەوڵەتیەکانە
سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کایەی سیاسەتە نێودەوڵەتیەکانە
نەوزاد محمد
پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو حزبێکی سیاسی کوردستانی خاوەن ئایدیای نەتەوەیی خۆیەتی و خاوەن ئەزمونێکی سیاسی بەهێزە کە دەستکەوتی هەوزار و نشیوەکانی خەبات و کەلتوری هزری و سیاسی بارزانی نەمرە.
بەو میراتە دەوڵەمەندە پارتی بوەتە خاوەن هێزێکی سیاسی و لۆژیکێکی بەرفراوان، کە بۆ هەر رووداو و پێشهاتێک هەنگاوی گونجاوی هەیە.
لە زۆر حالەتیش دا ئەستەمە پێشبینی بۆ هەنگاوەکانی پارتی بکرێت، چونکە پارتی بوەتە خاوەن ژمارەیەک لە کارکتەی سیاسی کە دەتوانێت بۆ هەر هەنگاوێک پلانی پێویست ئامادە بکات و پێشبینی داهاتوو بکات و بە هێمنی ئامانجی خۆی بپێکێت، ئەم جۆرە سباسەتەش لە تاقەتی هەموو کەسێک داونیە.
ئەزمون و میراتی سیاسی پارتی لە ئاست سیاسەتە نێودەوڵەتیەکانە، نەک تەنها وەکو حزبێکی سیاسی کوردستانی.
بۆیە هەر لایەنێک بیەوێ بەرامبەر پارتی یان شان بە شانی پارتی سیاسەت بکات، دەبێ زیاتر لە جارێک بیر بکاتەوە و خۆی لە پێکدادان بپارێزیت.
ئەوەی ئێمە دەیبینین لەم ماوەی دواییدا، پارتی تەواو بەو شێوەیە بە پلانێکی توکمە و کارکتەرێکی پر ئەزمون، توانی لەسەر ئاستی ناوچەکە بگاتە ئامانجی خۆی، کە ئەو ئامانجەش لە خزمەتی خەڵکی هەرڵمی کوردستان و ئایندەی هەرێمی کوردستان دا بوو.
سەرەدانی ئەم دواییەی جەنابی شێخ ئەدهەم بارزانی بۆ ئێران، مەرامێکی تایبەتی لە پشت بوو، ئەویش هەوڵی زیاتر لێک تێگەیشتن لەگەڵ ئێران و خاڵ خستنە سەر هەندێک پێت کە لەبەر چاوی ئێران روون نەبوون، یان بە تەواوی لە سیاسەتی پارتی تێنەدەگەیشت.
دوای گەرانەوەی جەنابی شێخ ئەدهەم بارزانی بۆ هەرێمی کوردستان بە ماوەیەکی کورت، هەندێک لە ئەنجامەکانی ئەو سەرەدانە بە دیار کەوتن.
وەکو بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە نەناردنی بەشە بودجە هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی مەرکەزی یەوە، زیاتر بە فشاری میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران بوو، گومانیش لەوەدا نیە کە فەرمانەکانیان لە ئێرانەوە بۆ دەهات، پاش سەرەدانەکە ئەم خاڵە چارەسەرکرا و بودجە گەیشت.
لە لایەکی تر وەکو دیارە ئێران گەیشتۆتە ئەو قەناعەتە کە دەبێ بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و لە فشارەکانی کەم بکاتەوە کە ماوەیەکە بەکاریان دەهێنێت، هەر ئەم تێگەیشتنە بووە هۆی ئەوەی کە ئێران دەستبەرداری هەندێک لەو کارتانە ببێت، کە بە رێگای هەندێک یاریزانی نا شیاو و بێ ئەزمون بەکاری دەهێنان، لە بنەڕەتیش دا ببونە مایەی سەر ئێشە بۆ خودی ئێران خۆی و کێشەکانی ئێرانیان زیاتر کردبوو.
لە کۆتایی دا دەبێ قەناعەتمان بەوە هەبێت کە سیاسەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەونە خانەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کورد بە گشتی و لە پێناو بەدەست هێنانی ئامانجەکانی گەلی کوردە.
پارتی هەموو کاتێک بەرژەوەندییە حزبیەکانی خۆی کردۆتە قوربانی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، هەر بۆیە قەناعەتمان وایە لە قۆناغەکانی داهاتووش دا پارتی سەرکەوتوو دەبێت لە سیاسەتەکانی دا و دەستکەوتی زیاتر بۆ گەلی مسۆگەر دەکات.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.