سیاسەت کارێزمایەک نادیار

سیاسەت کارێزمایەک نادیار

نووسینی , ناز فەلەکەدین کاکەیی

ئەو نووسەرانەی توانیویانە ببن بە مامۆستام ھەر لە سەردەمی منالیم تاکو ئێستا و لە بێدەنگی تەنھا بەتیشکی چاو توانیمە دەری ببرم و زۆر زانیاری ھەن کە لە کۆگای تۆزگرتووی گەنجینەی شێوەی بیرکردنم ھەڵمگرتووە،وا بیردەکەمە دروشم ھەڵگرتن لە ڕۆژھەڵاتی ناوراست یارییەکی بێ سەرئەنجامەکە کۆتایی دەگەرێتەوە بۆ زڕخەوی شەوانە و بێ قەراری رۆژانە کە کۆتایی دەگاتە خەمۆکی و تۆڵەو خنکاندنی ھەناسەی کارەئاساییەکان لە ژیان دەبێت بکرێت، من زوو درکم بەم کارێزمایە کردووە بەڵام حەلقەیەک موگناتیسی ھەردەم وای کردووە لە مەداری بەستراو بسوورێم.
خۆمـ لە ئاوێنە بەشێوەی تر ببینم ھەرچەند وەک خودی خۆم دەژیم بەڵام وەک خودی خۆم نامبینن .ئەوەندە دووکەلی ئاشی زۆر کوولاوی سیاسەت وای کردووە بە بێ ئەوەی بگریم و خەمبار بم تەنها فرمێسک برێژم ، ئەویش فرمێسکی خودی خۆم نیە بەلکو لە دەرەوەی ھێلانەی بێدەنگی خۆم داوایان کردووە فرمێسک برێژم.
لەم کارێزمایە کە وەک ھەڵو لە ئاسمانی ژیانم ھەر دەم لە فرین بوو ، بریارم دا بدوێم.
ھەر وەک «ساقی» یان کەسێک کە بەرداخی ئاو بەسەر ئەو کەسانە دابەش دەکات وا دەزانن دەتوانن سیاسەت بکرن و خۆیان بە فەیلەسوفی بەر و بەحر دەزانن, ھەر دەم کە کارم کردووە لە کۆتایی لە ژێر خێوەتێک لەسەر بەردێک دانیشتووم تا گەرمای ھاوین و سەرمای زستان ئازارم نەدات و چاوم بەو کەسە ماندووانە کردووە بە کامیرای خەزن کراو کە لە تەنیشتم تێپەرینەو و «ھەلکە ھەلک» بۆ داواکاری لە رادەبەری خۆیان بە ناوی پسپۆری
سیاسی خەروارێک لە خەلوزیان کۆ کردووە بۆ ئاگر پێکردن و برژاندنی خەلکی بێچارە و نەزان!!
کتابەکانی سەمەدی بهرەنگی (نووسەری ئێرانی)
رابیندارت تاگور(نووسەری هیندی)
شیعرەکانی شاعرێک کۆری بە ناوی (کو ئۆن)
فرانتس کافکا(نووسەری خەلکی پراگ)ئالمانی زمان
سادق هیدایەت(ئێرانی)
عەزیز نەسین(تورک)
گۆرکی(رووسی)

بەرهەمی ئەم نووسەرانە ریشەی ترس لەم کارێزمانەیان دروست کرد ، جۆرێک تەنها بە چاو قسە بکەم

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.