سیمبوڵی هێز و خۆڕاگری و به‌رپرسیاریه‌تی و خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتیمان
ڕێبوار حەمەلاو شوانى
هه‌ر له‌و ساته وهقتهوهی كه به‌رپرسیاریه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرت ، گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌رڕووی ده‌یان قه‌یران و ئاسته‌نگی گه‌وره بووه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فشارانه‌دا مه‌سروور بارزانی ، به پلان و ستراتیژ و به‌رنامه تۆكمه كه ئامانجی سه‌ره‌كی خزمه‌تكردنی به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتیمان بووه به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین و به‌هێزه‌وه هه‌نگاوو كاره‌كانی ده‌ستپێكرد ، له‌و پێناوشدا نه‌یارانی چاكسازی و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان له نێو خۆ و ده‌ره‌وه به هه‌موو توانایه‌كه‌وه پهڵاماریان دا و كۆسپ و كێشه‌یان بۆ دروست ده‌كرد به شێوه‌یه‌ك به‌ڵكو شكست به حكوومه‌ته‌كه‌ی بهێنن و ده‌ستبه‌رداری بكه‌ن له‌و ئامانجه‌كانی ، به‌ڵام بارزانی زۆر راستگۆیانه و به‌ره‌و حكومڕانییه‌كی روون و ره‌وان و ئاشكرا كاری كرد .
له ماوه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی كوردستان ، دوژمنان و نه‌یارانی كوردستان به هه‌موو جۆره چه‌ك و پیلان و ئامرازێك هێرش و سته‌مكاریان به‌رامبه‌ر به ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان و كابینه‌كه‌ی ئه‌نجامدا تا له ساردی بكه‌نه‌وه له هه‌نگاوه و به‌ڵێنیانه‌ی كه به خه‌ڵكی كوردستانی دا بوو ، بۆ ڕێگریكردن گه‌نده‌ڵكاران له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش ئه‌و پلان و كارانه‌ی كه ئامانجیان پێشخستنی كه‌رته جیاوازه‌كان بووه له رووی ئابووری و ئیداری و په‌روه‌رده و كشتوكاڵی و سه‌رچاوه‌كانی داهات و رێكخستنیان ، له سه‌ر بنه‌مایه‌كی ڕاست و دروست و دادپه‌وه‌رانه و ڕێك و پێك بۆ كوردستانێكی به‌هێزتر و پێشكه‌وتووتر .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و فشار و هێرش وپهڵاماردانانهی نه‌یارانی كوردستان له سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی دراوسێ و به‌كارهێنانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له نێو خۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام مه‌سروور بارزانی ، به لۆژیك و دیپلۆماسی ژیرانه توانی خه‌ونی نه‌یارانی كوردستان پووچه‌ڵ بكاته‌وه و ڕێگه نه‌دات خه‌ونه نهزۆكهكهیان كه شكاندنی شكۆ و ئیراده‌ی گه‌لی كورد ولاوازكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو شكست پێبهێنێت .هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر و مافه‌ره‌واكانی هه‌رێمی كوردستان بونیاتنرایه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوورییه تا ئێستا نه‌چۆته چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و جۆره سه‌ركردایه‌تییه حه‌كیمانه و دیپلۆماسییه‌ته سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌رێمی كوردستان وایكردووه كه گه‌لی كورد و قه‌واره‌كه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێز بێت له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تیشدا حیسابی بۆ بكرێت و هه‌موو بانگهێشته فه‌رمییه‌كان له كۆڕبه‌ند و كۆنفرانسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكوومه‌تی كوردستان باشترین به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكوومه‌تی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، به سه‌دان پرۆژه‌ی گرنگ و ستراتیژی هه‌ر له زاخۆوه و تا هه‌ڵه‌بجه بونیاتناوه و له‌گه‌ڵ راكێشانی ده‌یان كۆمپانیایی جۆراجۆری بواری بازرگانی و فه‌راهه‌مكردنی هه‌ڵی كار و به‌هێزكردنی متمانه و په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی ئابووری و كشتوكاڵی و گه‌شتیاری له ناوچه‌یه‌كدا كه پره له ئاڵۆزی و كێشه و ئاژاوه ، به‌ڵام مه‌سروور بارزانی ، به ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین و هێز و خۆراگرییهوهگهل و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕ و ململانێیه‌كان به‌دوور بگرێت و بپارێزێت و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه سه‌خته‌كانی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ بگرێت ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه رۆژ به رۆژ سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و مێژووییه‌كی پڕ سه‌روه‌ری بۆ گه‌ل و هه‌رێمی كوردستان تۆماركردووه و هێشتاش به‌رده‌وامه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رهه‌می زیاتر ده‌چنینه‌وه .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.