سێ برا ل کرماشان لەنێو بیری ئاوێکدا بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی نێو بیرەکە خنکان

سێ برا لە گوندی دێگۆلی سەر بە شاری کرماشان لەنێو بیری ئاوێکدا بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی نێو بیرەکە خنکان.

 بە گوتەی فەرهاد فەرهوودی، سەرۆکی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی کرماشان بە میدیای ئێرانی راگەیاندووە، یەکێک لە براکان بێئەوەی رەچاوی لایەنی خۆپارێزی بکات، چووەتە نێو بیرەئاوەکەوە و بە گازی نێو بیرەکە ژەهراوی بووە. 

فەرهاد فەرهوودی ئەوەشی گوتووە، دوو براکەی دیکەش نیگەرانی دۆخی براکەیان دەبن و ئەوانیش بێئەوەی گرنگی بە لایەنی خۆپارێزیی خۆیان بدەن هەوڵیانداوە رزگاری بکەن، کە ئەوانیش دوای براکەی دیکەیان گیانیان لەدەستداوە. 

بیرەئاوەکە بیری تایبەت بە کشتوکاڵ بووە لە گوندی دێگۆل لە ناوچەی بیڵەواری سەر بە شاری کرماشان، 12 مەتر قوڵ بووە و ئەو برایانە ویستوویانە خاوێنی بکەنەوە.  فەرهوودی دەڵێ:

کاژێر 7:30 خولەکی رۆژی دووشەممە ئاگادارکراونەتەوە کە رووداوێکی ژەهراویبوون بە گاز روویداوە و تاوەکو کاژێر 09:00ـی شەوی خایاندووە بۆ ئەوەی تەرمی ئەو سێ برایە لە بیرەکە دەربهێننەوە. سەرۆکی رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی کرماشان کردووە هۆشداریش دەداتە خەڵکی ناوچەکە کە هەندێ لە بیرەئاوەکان گازی ژەهراوییان تێدایە و دەبێت بە رەچاوکردنی لایەنە خۆپارێزی و تەندروستییەکان بچنە نێو بیرەکانەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.