سێ گۆشەی بە کرێ گیراو و شەری بە وەکالەت
سێ گۆشەی بە کرێ گیراو و شەری بە وەکالەت
نەوزاد محمد
گومان لەوەدا نیە کە وڵاتانی دوروبەر، یان بە روونتر دوژمنە دێرینەکانی گولی کورد بە درێژایی مێژوو لە دژی پرسی نەتەوەیی گەلی کورد بوونە.
لە تەواوی ویستگەکان و لە چوارچێوەی وڵاتە داگیرکراوەکان بۆ خاکی کوردستان و بە پێی دۆخی سیاسی و روخسانی دەرفەت و بە شێوەیەکی راستەوخۆ، هەرچی لە دەستیان هاتووە لە دژی گەلی کورد کردویانە، لە کوشتن و تۆقاندن و زیندە بەچاڵ و کۆمەڵ کوژی و کیمیا باران و تا دەگاتە سوتاندن و وێران کردنی لادێکان.
لە قۆناغی سیاسی ئێستای ناوچەکە و ململانێی هێز و بەرژووەندییەکان، دوژمنان ئەگەر دەرفەتی راستەوخۆ یان لە دەست دابێت، بەڵام سوود یان لە خەلق کردنی گروپی بەکرێگیراوی جودا جودا وەرگرتووە کە شەری بە وەکالەتیان بۆ بکەن.
لەم قۆناغەدا، نمونەی ئەم گروپانە، سێ گۆشەی بە کرێ گیراوی پ ک ک و حەشدی شیعی و داعش، کە دوژمنانی گەلی کورد بە پێی پێویست سودیان لێ وەردەگرن و لە دژی هەرێمی کوردستان بەکاریان دەهێنن و شەری بە وەکالەت یان بۆ دەکەن.
تا دۆخی ناوچەکە لە رووی سیاسی و ململانێی هێز و هەبونی ئەجندا و معادلاتی جۆراوجۆر بەم شێوەیە ێێت، ئەم گروپانەش بەردەوامیان پێ دەدرێت و وەکو کارتی فشار لە دژی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێندرێن.
ئەوەی پێویستە لەسەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان یەک هەلۆێستی و یەک بێیاری لایەنە سیاسیەکانە لە دژی دەستێوەردانی دەرەکی لە هەرێمی کوردستان.
وەرگرتنی هەڵوێستێکی سیاسی و دیبلۆماسی یە لە لایەن سەرۆکایەتی و حکومەتی هەرێم لە دژی ئەم خروقاتانە.
ئاگادار کردنەوەی حکومەتی عیراقی و سلکە دیبلۆماسیەکان کارێکی زەرورە بۆ فشار خستنە سەر ئەو لایەنانەی دەستیان لەم کارانەدا هەیە و ئیدانە و شەرمەزار کردنیان و کاری جدی بۆ دور خستنەوەیان لە دەستێوەردان لە کاروباری هەرێمی کوردستان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.