سەبارەت لێبورینى

سەبارەت لێبورینى

ئەسکەندەر جاربوتی
مرۆڤ ئەگەر زیرەکترین بوونەوەر بێت، بەڵام لە بنەڕەتدا لاوازترین بوونەوەرە، بۆیە بۆ مرۆڤێکی لاواز، پێویست ناکات مرۆڤ بیر لەوە بکاتەوە کە گەردنی ئازا بکات یان ئازا نەکات، چونکە هەموو مرۆڤێک خراپ بێت یان باش هەر دەکەوێت!
سەبارەت بە ململانێ:-
لە سەردەمی پێشکەوتن، ململانێی دەروونی لەگەل دەوروبەر کارێکی ژیرانە نییە، بە کورتییەکەی ململانێ (تفی سەرژێهەڵە)، لەلایەک خۆت ماندوو دەکەی و ئازار دەدەی، لەلایەکی تر ئارامی و ئاسۆدەیی لەدەست دەدەیت، بۆیە پەراوێز خستنی کەسە خراپەکان لە ژیان ژیرانەترین رێگایە، چونکە مرۆڤەکان رێژەیان زۆرە و بە پەراوێز خستنیان کەس پەکی ناکەوێت و کەسانی تر هەن کە بکرێنە جێگرەوەیان، هەرچەندە دەبێت جیاوازی بکرێت لەنێوان ململانێ و بەرگری لەخۆکردن!
سەبارەت بە سەرکەوتن:-
لە راستیدا سەرکەوتن لە ژیاندا گرنگ نییە، بەڵکو ئەنجامدانی ئەرکەکانی ژیان و پشتگیری کردن لە چاکە گرنگە، دەبێت بزانرێت دابین کردنی ژیانێکی خۆش سەرکەوتن نییە،
دابەش کردنی خۆشییەکان لەگەڵ خەڵک، سەرکەوتنە و جۆرێکە لە خۆشگۆزەرانی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.