سەرنجێک لە بارەی هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان..!

محمد کماڵ

هەرێمی کوردستان لە رووی ئاسایشەوە بە سەقامگیرترین ناوچە دادەنرێت لە رۆژهەلاتی ناوەراست دا،تەنانەت ئەو ئەمن و ئاسایشەی لە هەرێمی کوردستان هەیە بووەتە جێی سەرنجی گشت ولاتانی جیهان، بویە تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێلی سورە لەلایەن کومەلگای نێودەولەتیەوە،هەر لەبەرئەمەشە کاتێك هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان کومەلگای نێودەولەتی دێتە سەر هێل و سەرکونەی ئەم هێرشانە دەکات کە دەبنە هۆکار بۆ تێکدانی ئەمن و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
هەلبەتە لە ئێستادا هەندێك هێز و لایەنی عێراقی هەن کەلە بەدەر چوارچێوەی یاسایی و دەستوری کار دەکەن هەولی تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەدەن،ئەم هێزانە ئەمەشیان نە شاردووتەوە کە هەر کاتێك دەرفەتیان بۆ برەخسێت هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج و ئەمن و ئاسایشی هەرێم دەخەنە مەترسیەوە،بەداخەوە لە ئێستادا عێراق لەلایەن مێلیشیای حەشدی شەعبی یەوە بەرێوە دەبرێت،واتە حەشدی شەعبی هێزێکی بالادەستە لەناو هێزە سەربازییەکانی تری عێراق و هەرچی ویست دەتوانێت ئەنجامی بدات و بیکات،بەواتایەکی تر ئەگەر هەر هێز و لایەنێکی سیاسی پێچەوانەی ئەوان سیاسەت بکات و نەچێتە ژێر باری بریار و سیاسەتەکانی ئەوان ئەوا ئایندەی سیاسی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە، بەداخەوە هەندێك هێز و گرۆپی سەر بە حەشدی شەعبی تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانیان کردووتە ئامانجی سەرەکی خۆیان و لەو روویەشەوە هەموو هەوڵ و توانای سەربازی و لوجستی خۆیان خستوتە گەر بۆ تێکدانی بارودوخی هەرێمی کوردستان،تەنانەت لەم چەند رۆژەی دواییدا هێرشەکانی خۆیان بۆ سەر هەرێمی کوردستان چرتر کردووەتەوە و فروکەخانەی نێودەولەتی هەولێر و کونسلخانەی ئەمریکا لە هەولێر کردوویانە ئامانج، بێگومان حەشدی شەعبی لەم جۆرە هێرشانەدا فروکەی بێ فروکەوان یان موشەکی مام ناوەند بەکاردەهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم،ئەوەی جێگای سەرنجە تاکو ئێستا حکومەتی فیدرالی عێراق هیچ هەنگاوێکی نەهاوێشتووە بۆ راگرتنی ئەم جۆرە هێرشانەی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان،بەداخەوە حەشدێ شەعبی بە فیتەی رژێمی کوماری ئیسلامی ئیران ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدات،کە ئەمەش هەم بووەتە جێی نیگەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کومەلگای نێودەولەتی،هەربویە پێویستە حەشدی شەعبی واز لەو سیاسەتە تاکرەوانەی خوی بێنێت و ئەم هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان راوەستینێت،چونکە لەراستیدا ئیتر قەبولکردنی ئەم جۆڕە هێرشانە بو تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان هەم لەلایەن هاولاتیان و هەم لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە قەبولکراو نیە و ئەم جۆرە هێرشانەش سەرکونەی دەکەن و بە هوکاری تێکچونی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان ناوەزەد دەکەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.