سەرچاوەی پەیدابوونی دیاردەی ڕەگەزپەرستی ووڵاتانی ڕۆژئاوایە ….

وەلید محەمەد:

سەرچاوەی پەیدابوونی دیاردەی ڕەگەزپەرستی ووڵاتانی ڕۆژئاوایە ….
ڕەگەزپەرستی بریتی یە لە خۆ بەزڵزانی و گەورەترزانی بەسەر بەرامبەرەکەتداو بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی. ڕەگەزپەرستی مێژوویەکی خراب و وێرانکەری لە کۆمەڵگای مرۆییدا هەیە کە بە یەکێک لە بنچینەکانی نادادپەروەری و نایەکسانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دادەنرێت. کۆیلەداری و بازرگانی کردن…. بە مرۆڤەوە بەشی جیانەکراوەی مێژووی ڕەگەزپەرستین.
هەرچەندە ووڵاتانی ڕۆژئاوا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دادپەروەری و یەکسانی پەیڕەو دەکەن و ڕێگا بەڕگەزپەرستی نادەن، بەڵام بەپێچەوانەوە مێژووی ڕەگەزپەرستی بۆ ئەوروپاو ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوەو هەر لەسەرەتای دروست بوونیانەوە ڕەگەزپەرستیش لەو ووڵاتانەدا پەیدادەبێت.
لە ووڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین جۆر ڕەگەزپەرستی سەرییان هەڵداوە، لەوانەش ئایینی و نەتەوەیی و ….. سات بەسات دیاردەی ڕەگەزپەرستی لەووڵاتانی ڕۆژئاوا زیاد دەبێت و ئەگەر ڕێگری لێنەکرێت، دوورنییە ئەم ووڵاتانە بەرەو لێکترازان و خراب بوون بچن.
دەبینین و دەبیستین کە ڕۆژانە خەڵک لەم ووڵاتانە دەبێتە قوربانی ڕەگەزپەرستی، زیندووترین نموونەش ڕوودوەکەی دوێنێی پاریسی پایتەختی فڕەنسا بوو کە لەلایەن ڕەگەزپەرستێکەوە چەندین کورد شەهیدو برینداربوون.
نا بۆ ڕەگەزپەرستی
بەڵێ بۆ پێکەوەژیان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.