سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان سەرکەتوو لە دیپلۆماسی و ئابووری


ريَبوار حةمةلاو شوانى

لەماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، بەهۆی سیاسەت و دیپلۆماسی ورد و ژیرانەوە ، پێگەی وسیاسەت ودیپلۆماسی هەرێم جێگەی ستایشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە..لە رووی جوگرافیاییەوە، هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كاریگەری هەیە لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كە ئەم ڕاستییە جیوپۆلیتیكییە و ھەروەھا بەرژەوەندییەكانی وڵاتە زلهێزەكان لە عێراقێكی یەكگرتوو و لە چوارچێوەی لامەركەزییەتێكی فيدراڵیسم، پەیوەندییەكی پتەوتر دروست بووە.

روونە كە ، هەرێمی كوردستان لە ناوچەیەكی پڕ كێشە و ئاڵۆزدا ، توانیوێتی زۆر سەركەوتووانە مامەڵە لەگەڵ رووداو و پێشهاتەكان بكات و ئەزموون و گەلەكەی لە بەریككەوتن و ملمڵانێیەكان بپارێزێت . لە هەماكاتیشدا پەیوەندییەكی باش لە رووی دیپلۆماسی ئابووری و دیپلۆماسی سیاسی لە پێناو بەرژوەندییە هاوبەشەكانی دروست بكات .ئەوەی بووە جێگەی ستایش و پێزانینی زۆرینەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، رۆڵی باڵای هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی، ئابووری، سەربازی و مرۆیی لە شەڕی داعش وەك رۆڵی هێزی پێشمەرگە و لەخۆگرتنی ژمارەیەكی زۆری ئاوارەكان و بایەخی پێكەوە ژیان لە هەرێمی كوردستان بووەتە كاراكتەرێكی سەرەكی لە عێراق و ناوچەكەدا.

هەروەها لە رووی سیاسییەوە، هەرێمی كوردستان بۆ هاتنە ناو گۆڕەپانی ناوچەیی و جیهانی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئامرازیی دیپلۆماسی وەك سیستەمی پەرلەمانی و دانوستان بەكار دێنێت كە ئەم چاڵاكییانە دەبنە هۆی دروستبوونی بنەمای سیاسەتی دەرەوە. لەگەڵ ئەوەشدا سەركردایەتیی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی رِيَزدار نيَضيرظان بارزانى سةروَكى هةريَم و رێزدار مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان لە رووی دیپلۆماسی ئابوورییەوە، هەرێمی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی خۆیان و مۆدێرنگەریی بەدواچوونی وەبەرهێنان، بازار بۆ بەرهەمەكان و سامانە سروشتییەكانیان، تەكنۆلۆجیا و پەرەپێدانی بواری گەشت و گوزار پێویستی بە هاوكاریی و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نێودەولەتییە كە ئەمە خۆی پێشاندەری هەرێمێكی سەركەوتووە لە رووی پەیوەندییە نێودەولەتییەكان.

هەروەها لە رووی ستراتیژی سەربازییەوە ، هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بەشدارییەكی كارای لە شەڕی دژی داعشدا هەبووە ئەوەش پێگەیەكی بەهێزی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ دروستكردووە و دۆزی كوردی زیاتر ناساندووە.بەتایبەت كە گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی خاوەن شارستانی خاوەن مێژوویی و ڕەسەنایەتیی كۆنە ، ئێستاش هەرێمی كوردستان زمان و كەلتوری و ئاڵای خۆی هەیە كە بۆ پاراستن و گەشەسەندنی ئەم كەلتورە پێویستی بە مەیدانێكی جیهانییە كە دان بە بوونی ئەم كەلتوورە بدەن. ئەم هەوڵانە سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەهێزتر دەكات.

هەرێمی كوردستان ، وەك قەوارەیەكی یاسایی و دەستوورییەوە ، لە ناوچەیەكی پڕقەیران و ئاڵۆزیدا ، وەك ناوچەیەكی ئارام و سەقامگیرە لە ناوچەكەدا، تایبەت بۆ هەموو پێكهاتە و ئایین و ئایینزاكانی تر و توانیویانە پەیوەندییەكی بەهێزی ناوچەیش بنیات بنێن. سیاسەتی حەكیمانەی لە ئاستی پێكەوەژیان و دیموكراسی كە توانیویەتی سەرنجی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی ڕاكێشێت و شوێنێكی سەلامەت لە ناوچەكەدا بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان. گەشەسەندنی ئەم چالاكییانە لە دەرەوە، بوونی وەزارەتی پەیوەندییە نێودەولەتییەكان لە كوردستان، نوێنەرایەتی لە ئەمریكا و ئەوروپا، هەبوونی چه‌ندین كۆنسۆڵخانە، نووسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان، فەرمانگەكانی نێودەولەتی و كۆمپانیاكانی بازرگانی پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان لە جیهان و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێشاندەدات و ئەم شیكردنەوە هەوڵەكانی دیپلۆماسیی سەركردەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشان دەدات.

ئەم هەوڵانەی سةركردايةتيي سياسى هەرێمی كوردستان لة رووى ديثلوَماسى سياسى و ديثلوَماسى ئابوورى سەركەوتوون بە تایبەت لە ساڵی 2003 رِووخانى رِذيَمى بةعس و هاتنة ئارِايي سيستةميَكى نويَى وەك هێزی یەكەمی عێراقە لە كۆمەڵگای نێودەولەتیدا كە دان بە ئاڵای كوردستان دەنێن و طشت بانطهيَشت و سةردانةكان بة شيَوةى فةرمى و ثروَتوَكوَلَى و هاوشيَوةى دةولَةتيَكى سةربةخوَية . هەروەك دەبینن لە زۆربەی چاوپێكەوتنەكانی نێودەوڵەتیدا بە دانانی ئاڵای هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەركردەكانی كوردستان دەكرێت.هەرێمی كوردستان بەڵێهاتوویی و سیاسەتی هاوسەنگی و هاوپەیمانیەتی ڕاستەقینەیی، شایستەی پشتگیریكردنی زیاترە لە جیهاندا. ئەو ڕاستیەی كە طةلىكورد دۆست و هاوپەیمانی ستراتیژی هاوپەیمانەكانی بووە وون نابێت و لەمێژوودا تۆمار كراوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.