رێبوار حەمەلاو شوانى
لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو ، ئاستى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئیمارات ساڵ بە ساڵ پێشکەوتن و گەشەسەندنێکى بەرچاوى بەخۆیەزە بینووە و لە پەرەسەندێکى گرنگدایە ، چاوەروان دەکرێت ، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە گرنگەى کەنداو و هەرێمى کوردستان لە بوارى سیاسى و دیپلۆماسى و بازرگانى ولە بوارى وەبەرهێنان و هاوبەشى ئاستى پەیوەندییەکان بکەوێتە قۆناغێکى پێشکەوتوو و گەشەسەندووتر .
ئەوەى جێگەى هەڵوەستە و ئاماژەپێکردنە ، لە دواى ڕووخانى ڕژێمى بەعس لە ساڵى 2003 و هاتنە کایەى دەوڵەتێکى نوێى لە عێراقدا ، ئەم ناوچەیە کە کە قەوارەى هەرێمى کوردستانە ، وڵاتانى ناوچە و جیهان رۆژ بە رۆژ ڕوویان لە هەرێمى کوردستان کردووە و کۆنسوڵخانەکانى خۆیان لە هەولێرى پایتەختى کوردستان کردۆتەوە ، بەڵام ئەوەى گرنگە وڵاتى ئیمارات زووتر لە زۆربەرى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان کۆنسوڵخانەى خۆى لە هەولێر کردۆتەوە و دەستى بە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى لەگەڵ هەرێمى کوردستان کردووە .
هەموو بانگهێشت وسەردانە فەرمییەکانى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ وڵاتانى دراوسێى و عەرەبى بە تایبەتى بۆ وڵاتى ئیمارات و پێشوازیکردنى بە شێوەیەکى فەرمى لە لایەن سەرۆکى ئەو وڵاتە و دیداروکۆبوونەوە و هەڵسەنگاندن و سەرنج لە سەر ڕووداو و پێشهاتەکان و گۆرانکارییەکان ، ئاماژەیکى روونە بە دیپلۆماسى سەرکەتوو و سەرکردایەتییەکى حەکیمانە و ئینجا پێگەى بەهێز و ڕۆڵى هەرێمى کوردستان لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و مامەڵە سەرکەوتووانەى بارزانى دەردەخات .
بەتایبەتى لە ماوەى رابردوو و ئێستاى پەیوەندییەکانى ئەبوو زەبى و هەولێرى پایتەختى کوردستان بە سەرکردایەتیی بارزانى ، گەیشتۆتە قۆناغ و ئاستێکى زۆر بەرز و پەرەسەندێکى باشى بەخۆیەوە بینیووە ، کە هەر دوو لایەن ئامانجیانە پەیوەندییەکانیان بەتایبەتى لە رووى ئابووریی و بەرهەمهێنان بگەێنێتە لووتکە .
سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئیمارات لەکاتێکى گرنگ و هەستیاردایە بە تایبەتى کە ، هەرێمى کوردستان و دۆزى کورد لە قۆناغێکى گرنگ و لەناوچەیەکى هەستیاردایە ، بەتایبەتى ئەو جۆرە پەیوەندییانە و گرنگیدانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى دەرەوە ، وا دەکات کە بەرژوەندییەکانى گەلى کورد و قەوارەیەکەى لە ڕێگەى دیپلۆماسییەوە پارێزراو و بێنەدى ، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتێکى ناوەڕاست پر ململانێیدا ڕاگرتنى هاوسەنگیی گرنگى و تایبەتمەندى خۆى هەیە .
ئێستا دەیان کۆمپانیایی ئیماراتى لە گشت کەرتە جیاوازەکان لە هەرێمى کوردستان کارى وەربەرهێنان دەکەن ، ئەو کەرتە گرینگانەى هەرێمى کوردستان ، بریتین لە کەرتى نەوت و غاز ، گەشتووگوزار و کشتوکاڵى و بەگشتى ڕۆڵیان هەبووە لە پەرەپێدانى ژێر خانى وزە لە هەرێمى کوردستان ، هەروەها هەرێمى کوردستانیش بەرهەم کشتووکاڵییەکانیانى هەناردەى ئیمارات و وڵاتانى دیکەى ناوچەکە دەکات ، جگە لە وەبەرهێنان لە کەرتى بانکى و دارایش دا .
ئەم سەردانە فەرمییەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئیمارات و جوڵە هەرێمییەکانى هەرێمى کوردستان ، بەتایبەتیش سیاسەتى دیپلۆماسى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى ، لە سەر ئاستى ناوچەکە ئاماژەى ئەوەیە کە تێگەیشتنێک لە لایى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى هەروەها وڵاتانى ناوچەکە هەیە ، بەوەى کە هەرێمى کوردستان هەوێنى سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەکە لە رووى ئەمنى و سیاسى و کۆمەڵایەتیی و ئەمەش بە بێ رۆڵى هەرێمى کوردستان ، ئاستەنگ و دژوارە، بە تایبەتى کە ناوچەکە لەبەردەم ئاڵنگارى و ئاستەنگى گەورەیە لە ڕووى ئەمنییەوە عێراقیش لە نێو ئەو گێژاویی رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدایە ، هەرێمى کوردستانیش توانیوێتى ڕۆڵى گرنگ و ئەرێنى تێیدا ببینێت .ئێستا هەرێمى کوردستان خاڵێکى گرنگە بۆ پاراستنى بەرژوەندییەکانى ئەو وڵاتە لە سەر ئاستى نێودەوڵەتیی وهەرێمى ، بەتایبەتى ئەگەر ئەمڕۆ هەڵوەستە و سەرنج بدەین سیاسەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان زیاتر بەرچاوە و وبۆتە جێگەى ڕەزامەندى و سەرنجى وڵاتانى ناوچەکە و بەتایبەتى وڵاتانى کەنداو ، هەروەها کەسایەتیی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى ، لە سەر ئاستى نێودەوڵەتیی ، کەسایەتییەکى جێگەى بایەخ و متمانەپێکراوە ، هەروەها لە سەر ئاستى ناوخۆیی و عێراقیش بە هەمان شێوە جێگەى ڕەزامەندى هەموو لایەنەکانە . هەر ئەمەشە وایکردووە کە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى ، ببێتە یەکێک لە کەسایەتییە دیار و بەرچاوەکانى ناو هاوکێشەکان و کورد هەنگاوى مەزن لە ڕووى سیاسى و دیپلۆماسى بەرەو پێشەوە داوە ، بۆیە ، سەردانى نێچیرڤان بارزانى ،سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، هەنگاوەکانى لە بەرژوەندى هەرێمى کوردستان و هەموو لایەنەکانە . بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن کە ، لە سایەتى سیاسەت و دیپلوماسى ژیرانەى بارزانى ، ئینجا لەگەڵ ئەوەى هەرێمى کوردستان دەوڵەتى سەربەخۆ نییە ، بەڵام توانیوێتى ڕۆڵى گرنگ و ستراتیژى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ببینێ لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى نەتەوە و نیشتیمان . هەروەها لەڕوانگەى سەرکردایەتیی سیاسى هەرێمى کوردستان ، بەتایبەتى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، وڵاتى ئیمارات بە نموونەى یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتوو و سەرکەوتووەکانى ناوچەکەیە ، ئەزموونى گەشەسەندن و پێشکەوتوونى ئەو وڵاتە بۆ هەرێمى کوردستانیش دەتوانێت زۆر گرنگ و پربایەخ بێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.